د. يوسف البندر
كەریم م. صالح
لـە عـەرەبیـەوە کـردوومـە بـە کـوردی..
لـە سـاڵی ٢٢ی کـۆچیـدا، ``عـەمـرۆی کـوڕی عـاس/عمرو بن العاص`` لـەگـەڵ سـووپـاکـەیـدا بـەڕێکـەوت بـۆ شـەڕ دژی گـەلی (ئـەمـازیخ). لـە یـەکـەم شـەڕیـدا، هـیرشـی کـردە سـەر یـەکێ لـە شـارەکـانیـان. لـەو شـەڕەدا، مـوسـوڵمـانـەکـان نـزیکـەی ٧٠٠ پیـاویـان لـە (ئـەمـازیخ)یـەکـان کـوشـت. دوای ئـەوە، (ئـەمـازیخ)یـەکـان داوای شـەڕ وەسـتـان و ئـاشـتیـان کـرد. ``عـەمـرۆی کـوڕی عـاس/عمرو بن العاص``یش بـەو شـەرتـە شـەڕی ڕاگـرت کـە (ئـەمـازیخ)یـەکـان ٣٠٠ ژن وەک سـەبـایـا، ٣٠٠ سـەر ئـەسـپ، ٣٠٠ سـەر مـەڕ، ٣٠٠ سـەر گـاو مـانگـا و ٣٠٠ سـەر کـەری پێ بـدرێ!.
دوای ئـەوە، لـەگـەڵ سـووپـاکـەیـدا بـەرەو شـارەکـانی (مـەرقـە/مـراقيـة)، (لـەبـزە/لبـذة)، (سـەبـرە/سبرة) و (زوەیـلـە/زويلة) هـێـرشـی کـرد. خـەڵکی ئـەم شـارانـەش بـە هـەمـان شـێـوەی شـاری یـەکـەم، سـەرانـەیـەکی زۆریـان لـە شـێـوەی (جـاریـە) و (سـەبـایـا) و جـوروهـا ئـاژەڵ و پـارەیـان بـە ``عـەمـرۆی کـوڕی عـاس/عمرو بن العاص`` دا، ئـەویش ئـەو سـەرانـەو تـاڵانییـەی ڕەوانـەی (میسـر) کـرد کـە لـەوێ بـۆی هـەڵبگیـرێت..
دوای ئـەوە، بـەرەو شـاری (بـورقـە/بـرقـة) ڕۆیشـت و کـوشـتـارێکی زۆری لـە خـەڵکی شـارەکـە کـردو ٥٠٠ سـەبـایـاو ٣٠٠ غـولام و ٢٠٠ جـاریـە و ئـاژەڵێکی زۆریشـی بـە تـاڵانی دەسـت کـەوت.
مێـژوونـووس ``یـاقـوبی/اليعقوبي`` بـاس لـەوە دەکـا کـە ``عـەمـرۆی کـوڕی عـاس`` لـەسـەر سـەرانـە ڕێکـەوت لـەگـەڵ خـەڵکی شـارەکـە کـە ١٣٠٠٠ سـێنـزە هـەزار دینـار بـوو. هـەروەهـا داوای لـە خـەڵکی شـارەکـە کـرد کـە مـنداڵ و ژنـەکـانیـان بفـرۆشـن بـۆ ئـەوەی بتـوانن سـەرانـەکـە بـدەن!!..
لـەکـاتی نـووسـینـەوەی ئـەم چـەنـد دێـڕانـەدا، بیـرم بـۆلای ئـەو شـەڕانـە چـوو، بـۆلای ئـەو سـەرانـەی لـە لاشـە جیـاکـرانـەوە، ئـەو لـەشـانـەی پـارچـە پـارچـە کـران، بـۆلای ئـەو شـمشـێـر و ڕم و تیـرانـەی خـەڵکی بێتـاوانی پێـدەکـوژرا!. ئـەو زوڵـم و نـاعـەدالـەتیـەی کـە بـەسـەر خـەڵکی بێتـاوانی ئـەو زەمـانـەدا هـاتـووە! نـادادپـەروەری و سـتـەمکـاری! دەبێ ئـەو خـەڵکـە سـتـەملێکـراوە چییـان کـردبێ و تـاوانیـان چی بـووبێ؟ هـەتـا بگـاتـە ئـەوەی کـە مـنداڵ و ژنـەکـانیـان بفـرۆشـن بـۆ ئـەوەی لـە مـردن و سـەربـڕین ڕزگـاریـان ببێ!!.
هـەمـوو ئـەو تـاوانـانـەش لـە کـاتی خـەلافـەتی ``عـومـەری کـوڕی خـەتـاب/عمر بن الخطاب``دا ڕوویـداوە!!.
مـوسـوڵمـانـە چـاوگـەشـەکـان؛ ئـەوەش خـەلیفـە دادپـەرەوەرەکـەتـان بـوو!! ئـایـا ئـەوە خـەلیفـەیـەکی دادپـەروەر بـوو، یـاخـود سـتـەمکـارو خـوێنـڕێـژو شـێت بـوو؟؟
پـرسـیـارم بـۆ ئـەوانـەی بـەرگـری لـەو کـارە قێـزەوەن و نـاشـیرین و گـەمـژەو ژەهـراوی و شوورەییـانـە دەکـەن، ئـایـا دڵ و ویـژدانتـان مـردووە؟؟ نـە نـەرمی، نـە بـەخشـنـدەیی! بـەڵکـو چـەپـەڵی و شـەرمـەزاری، ڕیسـوایی و لادان!!..
ئـەوان ژن و مـنـداڵیـان فـرۆشـت بـۆ ئـەوەی لـە شـمشـێـری دز و تـاڵانچییـان ڕزگـاریـان ببێ کـە وڵاتـەکـانیـان تـاڵان کـرد و بـە پـارەیـەکی زۆری تـاڵانی و دزی و جـاریـەو سـەبـایـا و کـۆیلـە، دەگـەڕانـەوە بـۆ وڵاتـی خـۆیـان. ئـەوە دەسـتـدرێـژییـەکی زەق و نـادادپـەروەری و پێشـێلکـاری بـوو ئـەی شـەریفـەکـان!! ئـەگـەر شـەرەفتـان هـەبێ؟؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سـەرچـاوەکـان:
ــ كتاب الفتوح/ ابن أعثم الكوفي/ الجزء الثاني/ الطبعة الأولى ۱۹۹۱/ دار الأضواء ڵطباعة والنشر/ بيروت-لبنان..
ــ كتاب فتوح البلدان/ أحمد بن يحيى البلاذري/ منشورات وزارة الثقافة ۱۹۹۷/ دمشق-سوريا..
لینكی فەیسبوك