چۆمان هەردی
ئەم پێکەنینەت لە چییە مامۆستا؟ دڵت بەچی خۆشە؟
بەوەی کە چەند ساڵێکی تر دەمریت و ئەم ژنە گەنجە بە بێوەژنی بەجێی دێڵی تا ساڵەھا تەنھایی بچێژێت؟
بەوەی کە یاسای ئەم ھەرێمەت خستۆتە ژێرپێت و بێ ھیچ عوزرێکی یاسایی ژنی چوارەمت ھێناوە؟
بەوەی کە دینت کردۆتە ئامرازێک بۆ حەز و ئارەزووەکانی خۆت؟ بەوەی کە لەبەر یەکڕیزی ئایینی ئەو لایەنە ئێسلامییانەش کە دەزانن ناحەقی بە پێگەکەت دەکەیت، خۆیان مت کردووە و قسەناکەن؟
چ شەرمێکە مرۆڤ خۆی بە سەرکردە بزانێت و نەتوانێت خۆی لە کۆیلەیی چێژ و حەز وئارەزووەکانی ئازاد بکات. شەرمەزار بن ئەو پیاوانەی کەلتوور و ئایین و یاسا بەکاردەھێنن بۆ بەرەوپێشبردنی ئمیتیاز و خۆپەرستی و فەنتازیا ناشرینەکانی خۆیان.

لینكی فەیسبوك