سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئایا دەزانن پاشماوەی پلاستیک گەیشتۆتە کوێ..؟

09/06/2022


نوسینی: لوقمان حەوێز

 

بەداخەوە کاریگەری خراپی مرۆڤ لەسەر ژینگەی هەسارەکەمان تەنیا ئاسمان و سەر ووشکایی نەگرتۆتەوە، بەڵکو گەیشتۆتە قوڵترین شوێنی زەریاکانیش...
قوڵترین خاڵ لەسەر ڕووی زەوی شوێنێکە لەنێو زەریای هێمن پێی دەووترێت Challenger.Deep ئەمەش بەشێکی کەمە لە قڵێش و کەندڕی ماریانا کە کەوتۆتە دوری نزیکەی 700 کیلۆمەتر لە باشوری ووڵاتی ژاپۆن نزیک بە دورگەی گوام کە هەرێمێکی سەربە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە، قوڵی ئەم شوێنە 10994 مەترە لەسەر ڕوو ئاوی زەریاوە...

 

ژمارەیەکی زۆر لە زیندەوەر دەژین لە قوڵترین شوێنی زەریا کە ئەم شوێنەیە لەگەڵ ئەوەی پەستانی ئاو لەوێ یەکسانە بە 632 کیلۆگرام بۆ هەر سانتیمەترێک دووجا، واتە بۆ نمونە مرۆڤێک لەو شوێنە بێت تێکڕای پەستان لەسەر هەموو لەشی یەکسان دەبێت بە سەدەها تۆن و یەکسەر لەشی ئەو مرۆڤە هەمووی وورد و خاش دەبێت بەهۆی ئەو هێزە زۆرە، جارێ زۆر کەم دەزانین دەربارەی ئیکۆ سیستەمی ئەو شوێنە و ئەو زیندەوەرانەی کە لەوێ دەژین، لەگەڵ ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە بەڵام ژمارەیەکی زۆر و نەناسراو لە جۆری زیندەوەران لەو شوێنە دەژین، ئایا چۆن لەشیان بەرگەی ئەو هەموو پەستانە دەگرێت..؟ تا ئێستا بەتەواوی نازانین، بۆچوونەکە ئەوەیە ئەو زیندەوەرانە هەنگاو بە هەنگاو گەیشتوون بەو قوڵاییە بە تێپەڕبوونی کاتێکی زۆر، بۆیە پێدەچێت پێکهاتەی لەشیان بە تێپەڕبوونی کات گونجابێت لەگەڵ ئەو قوڵاییانەی بۆی چوون و لەگەڵ ئەو هێز و پەستانە زۆرە کە لەو قوڵاییانە هەیە...

 

لەبەر سەختی شوێنەکە و زۆری پەستان تا ئێستا ئێمە تەنیا دووجار پشکنینمان کردووە بۆ ئەو شوێنە، لە پشکنینی دووەمیش کە لە ساڵی 2010 ئەنجامدرا توانرا نمونەی چەند زیندەوەرێکی ئاوی بچوک بهێنرێتە سەرەوە، ئەوەی زۆر سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە لە پشکنینی دووەم وردیلەی پلاستیکی زۆر بچوک لەنێو لەشی ئەو زیندەوەرانە دۆزرایەوە، بەداخەوە کاریگەری خراپی مرۆڤ تەنیا ئاسمان و سەر ووشکایی و ناو دەریا و زەریاکانی نەگرتۆتەوە، بەڵکو گەیشتۆتە قوڵترین شوێنی ژێر زەریاکان کە ئەم شوێنەیە...

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.