سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

جۆرە کوللەیەک لە ئوسترالیا، نزیکەی 250000 ساڵ دەبێت وازی لە سێکس هێناوە و هیچ کێشەیەکیشی نییە

11/06/2022



گۆران ئیبراهیم


وابزانم ئەمە نمونەیەکی زۆر باشە بۆ کەسانی وەک عەلی باپیر و عەبدول واحید، و هاوشێوەکانیان، کە شتێکی لێوە فێر ببن.


بە گشتی، ئاژەڵەکان، بەسەر دوو شێوازی سێکسی و ناسێکسی، دابەش دەبن. بەڵام هەندێ جۆر هەیە کە بە گشتی وەک ئاژەڵێکی سێکسی لە قەڵەم دەدرێن بەڵام جار جارە بە شێوەیەکی ناسێکسی بێچوو دروست دەکەن، یاخود ئەوەتا لە رەچەڵەکدا لە ئاژەڵێکەوە هاتوون کە لە رێگەی سێکسەوە نەوەی نوێ دروست دەکەن و لە قۆناغێکدا، گۆڕانکارییان بە سەردا هاتووە و چیتر لە رێگەی سێکسەوە نەوەی نوێ دروست ناکەن.


ئەمە دیاردەیەکە پێی دەوترێت Parthenogenesis و پێشتر زۆر باسمان کردووە بە نموونە و لێکۆڵینەوەی جیاوازەوە.


لەو هەلومەرجانەی Parthenogenesis دا، هێلکەی نەپیتراو بە سپێرمی نێرینە، دابەش دەبێت و دەبێت بە ئیمبریۆ و پاشان وەک بێچوو لەدایک دەبێت و لە زۆر کاتدا، هەموو بێچووەکان، مێینە دەردەچن کە ئەوانیش بەهەمانشێوە بەبێ نێرینە، بێچوو دەخەنەوە.


لە خواروی ئوسترالیا، زاناکان بۆ ماوەی 18 ساڵە لێکۆڵینەوە لەسەر جۆرە کوللەیەک دەکەن کە بە Warramaba virgo ناسراوە... ئەم جۆرە کوللەیە، نێرینەیان نییە و هەموویان مێینەن، واتە جۆرێکی asexual ن. بەڵام لە رەچەڵەکدا لە دوو جۆری ترەوە پەیدا بوون کە لە رێگەی سێکسەوە بێچوو دروست دەکەن.


ئەم جۆرەی Warramaba virgo لە ئەنجامی جووتبوونی دوو جۆری جیاوازی W. whitei و W. flavolineata هاتۆتە کایەوە کە هەردوکیان لە رێگەی سێکسەوە (واتە نێر و مێوە) بێچوو دروست دەکەن. بەڵام نزیکەی 250000 ساڵ لەمەوبەر، بوونە هۆکاری هێنانە کایەوەی Warramaba virgo کە لە رێگەی سێکسەوە نەوەی نوێ دروست ناکات.


ئەمەش دیاردەیەکی زۆر سەرنج راکێشەرە، چونکە گۆڕینی شێوازی دروست کردنی بێچوو بۆ شێوازێکی ناسێکسی، دەبێتە هۆکاری کۆبوونەوەی میوتەیشنە زەرەرمەندەکان و بەو هۆکارەش، دەبێتە هۆکاری لاوازکردنی ئەو جۆرە و ئەگەری نەمانیان. بەڵام سەرنج درا، ئەو شتە روینەداوە سەبارەت بەم کوللەیە.


زاناکان هەڵسان بە بەراوردکردنی 1500 نیشانەی جەنەتیکی لە ناو ئەم کوللەیەدا و سەرنج درا کە هیچ (جیاوازییەک)ی جەنەتیکی نییە لە ئارادا لە نێواند ئەژداد و نەوەکانی ئەم کوللەیە، بە واتایەکی تر، ئەم کوللانە بەردەوام بە تەنیا لە مێینەوە پەیدا بوون و ئەوەندە تێکەڵبوونی جەنەتیکی روینەداوە، کە بە گشتی لە ئاژەڵە سێکسیەکاندا رودەدات. لەوەش زیاتر، دەرکەوت ئەم جۆرە، 250000 ساڵ لەمەوبەر، لە یەک نەوەی هاوبەشی W. whitei و W. flavolineata هاتونەتە کایەوە کە خۆیان لە رێگەی سێکسەوە بێچوو دروست دەکەن. لە هەموشی گرنگتر، ئەو گۆڕانە بەرجەستەیە بۆ شێوازی ناسێکسی، هیچ زەرەرێکی نەداوە بەم جۆرە و ئەم جۆرە بە شێوازێکی سروشتی گەشەیان کردووە.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.