هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی دیاری گروپى تیرۆریستى داعشی لهئۆپەراسیۆنێکدا له‌سوریا ڕاگەیاندو ئاشكراشیكرد، "ئه‌و تیرۆرسته‌ی ده‌ستگیركراوه، ئه‌ركی سه‌ره‌كی دروستكردنی بۆمب بووه".
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ پێنجشەممە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزەکانی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان ئەنجامداوە بۆ دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی دیاری داعش لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکدا لەباکوری سوریا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوکەسەی دەستگیرکراوە ئه‌ركی سه‌ره‌كی دروستكردنی بۆمب بوه‌و ئاسانکاریی بۆ ئه‌نجامدانی چالاكیه تیرۆریستیه‌كان كردوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌كه‌سێكی به‌ئه‌زموون ناسراو بووه، بووە یەکێک لەسەرکردە باڵاکانی داعش لەسوریا".
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕوو، "ئۆپراسیۆنه‌كه بەوردی پلانی بۆ دانرابوو بۆئەوەی کەمترین مەترسی زیانەکانی بارمتە یان زیانگەیاندن بەهاوڵاتیانی مەدەنی هه‌بێت، به‌پێی ئه‌و پلانه‌شی دانرابوو، ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتوو بووە، هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی زیانی پێنەگەیشتووە، هەروەها هیچ زیانێکی گیانی لەهێزەکانی هاوپەیمانان نەبووە".
هاوپه‌یمانان باسی له‌وه‌شكردوه، "هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیى به‌رده‌وامده‌بن له‌كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له‌هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق‌و پێشمه‌رگه بۆ ڕاوكردنی پاشماوه‌كانی داعش له‌هه‌ر شوێنێك خۆیان شاردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شكستی هه‌میشه‌یی داعش مسۆگه‌ر بكه‌ن".