سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

وەزارەتی ئەوقاف داوای بەستنەوەی منداڵان بە مزگەوتەكانەوە دەكات

پێش 2 هەفتە


لە نوسراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی دەوروبەر رایگەیاندوه ڕێگە بە كەس نادرێت تاكلایەنە لە مزگەوتەكاندا خول بۆ منداڵان بكاتەوە، بەڵكو بەڕێوەبەرایەتییەكەیان خولی فێركردنی قورئان بۆ منداڵان و نەوجەوانان دەكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە دووپاتی كردووەتەوە ئەمساڵ بۆ وەرزی هاوین، دوای تەواوبوونی خوێندن لە قوتابخانەکان، بەمەبەستی ئاشناکردنی منداڵان و نەوجەوانان بە قورئانی پیرۆز و بەستانەوەیان بە مزگەوتەکان، بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کوردستان، ڕێگە پێدان بە تەواوی مزگەوتەکان دەدرێت.

ئەمەی خوارەوەی دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی دەوروبەرە:

بسم الله الرحمن الرحیم
... قُلۡ مُوتُواْ بِغَيۡظِكُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ . کۆتایی ئایەتی 119 ــ ێ‌ل عمران .
بەناوی خودای گەورەی میهرەبان

یەکەم '
وەک ئاشکرایە هەموو ساڵێک دوای تەواو بوونی خوێندن لە قوتابخانەکان، بەمەبەستی ئاشنا کردنی منداڵان و نەوجەوانان بە قورئانی پیرۆز و بەستانەوەیان بە مزگەوتەکان، بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کوردستان ، ڕێگە پێدان بە تەواوی مزگەوتەکان دەدرێت تا هەڵبستن بە کردنەوەی خولی هاوینەی ئاینی تاوەکو منداڵەکانمان لەم ماوەی دەستبەتاڵییەیان سوودی لێ وەربگرن ،ئەمساڵیش بەهەمان شێوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان ڕێ پێدانمان بۆ زیاتر لە سەد مزگەوت داوە و هێشتانیش بەردەوامین ،

دووەم
لێرەوە وەک بەرچاو ڕوونییەک ڕای دەگەیەنین کە ئێمە تەنها خولی فێرکردنی قورئانی پیرۆز و هەندێک لە ئادابەکانی ئیسلام دەکەینەوە کە مامۆستای فەرمی مزگەوت یان ئەو مامۆستا خۆبەخشانەی ناوییان لە وەزارەت تۆمارکراوە ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیان دەکەن ، جگە لەمە ڕێگە بەهیچ کەس و کەسایەتییەک نادرێ لەناو مزگەوت خول و دەورات بکاتەوە کە نازانیین عەقڵی منداڵە سادەکانمان بە چ ئاڕاستەو ئاقارێکدا دەبەن

سێ یەم
دیارە هەندێ کەس بەمەبەست بێ یان شتی تر ، لە پیرۆزی ئەم کارە و ڕێنماییکانی تایبەت بە کردنەوەی ئەم خولانە نیگەرانن و دەیانەوێ خولەکان بە هەڕەمەکی و بێ چاودێری وەزارەتی ئەوقاف بەڕێوە بچن ، بۆیە دێن و گەمە بە وەتەری سۆز و عاتیفەی خەڵک دەکەن و وەها پێشان دەدەن ئەوقاف ڕێگری لەم نەریتە پیرۆزە دەکات ، کە ئەمەش بەهیچ شێوەیەک ڕاست نییە و بە پێچەوانەوە ئێمە خۆمان هاوکار و هاندەری ئەم خولانەین ،

چوارەم
زۆر بەڕوونی ڕای دەگەیەنین کە ئێمە تەنها ڕێگە بە مامۆستایانی ئایینی فەرمی و خۆبەخشی مزگەوتەکان دەدەن بۆ کردنەوەی ئەم خولانە ، بەدەر لەمە ڕێگە بە هیچ کەس و جیهەتێک نادەین مزگەوت و خولە ئایینییەکان بە کەیف و ماشائی خۆیان بەکار بهێنن و لەهەر مزگەوتێکیش بەبێ ڕەزامەندی و بەدەر لە ڕێنماییەکانی وەزارەت خول و دەورات بکرێتەوە ، بە دڵنیاییەوە ڕێی لێ دەگیرێت ، چونکە ئێمە خۆمان بە پارێزەی مزگەوت و هەموو جولەیەکی ئایینی ناو مزگەوت و شوێنە ئایینیەکان دەزانین و کەسیش لەخۆمان بەخەم خۆرتر و دڵسۆزتر نابینین .

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.