سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

نزیکەی یەک ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، مرۆڤەکان ئاگریان بەکارهێناوە لە ناوچەکانی ئێستای وڵاتی ئیسرائیل

18/06/2022


 

گۆران ئیبراهیم

 

بەکارهێنانی ئاگر لەلایەن مرۆڤەکانەوە، دیاردەیەکی یەک شێوازی نەبووە. کاتێک ئێمە باس لەوە دەکەین کە (مرۆڤەکان ئاگریان بەکارهێناوە)، ئەو لێدوانە بە مانای ئەوە نایەت کە مرۆڤەکان، لە هەموو کاتەکاندا زانیویانە ئاگر بکەنەوە و ئاگر بەرێوەبەرن.

 

کاتێک دێتە سەر قۆناغەکانی 1.5 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر و پێشوتر، مەبەست لە (بەکارهێنانی ئاگر)، زیاتر مەبەستێکی (هەلی کەڵک وەرگرتن لە ئاگر)ە. بەڵێ، کاتێک ئاگری مرۆڤە کۆنەکان کوژاوەتەوە، لە زۆر جاردا، بە هەزارەها و بگرە بە سەدەها هەزار ساڵ، ئاگریان نەبینۆتەوە، چونکە نەیانزانیووە چۆن ئاگر بکەنەوە.

 

هەمووی نزیکەی 150000 ساڵێک دەبێت کە بەڵگەی تەواوەتیمان هەیە لەسەر ئەوەی مرۆڤەکان ئاگریان کردۆتەوە و ئاگریان بەرێوە بردووە.

 

لەم ماوانەدا، بە هاریکاری ژیری دەستکرد، شتێکی سەرنجراکێش دۆزرایەوە لە ئیسرائیل.... لە ناوچەی Evron Quarry کە پێشتر کەرستە و ئاسەواری مرۆڤە کۆنەکانی تێدا بینرابۆوە، کۆمەڵە تەڵاشە بەردی داتاشراو و پارچە ئێسک بینرایەوە کە ئاسەواری ئاستێکی زۆر بەرزی 400 پلەی سەدی ئاگریان پێوە بوو.

 

ئایا یەک ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، مرۆڤەکان توانیویانە ئاگر بکەنەوە و ئاگر بەرێوە بەرن؟

 

هەڵبەتە ئەمە کۆمەڵە پرسیارێکی نوێ دەهێنێتە کایەوە و وابزانم پێویستمان بە بەڵگەی زیاتر و راستەوخۆتر هەیە بۆ ئەوەی ئەمە یەکلایی بکرێتەوە.

 

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.