سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ناسا دەربارەی دۆزینەوەی تەنە بریقەدارەكەی سەر مەریخ روونكردنەوە دەدات

پێش 1 هەفتە




كەشتی پێرسڤێرانسی سەر بە ئاژانسی ناسا وێنەیەكی سەر هەسارەی مەریخی بڵاوكردەوە كە تێدا تەنێكی بریقەدار كە لە نێوان دوو بەرددایە دەردەكەوێت و زانایانی ناسا دەڵێن: "ئەو تەنە بریقەدارە پاشماوەی كەشتیەكەیە و لە ساڵی ٢٠٢١ دا لێی بەجێماوە."

لەپێگەی تویتەری تایبەت بە كەشتی (پێرسڤێرانس)ی سەر بە ئاژانسی ناسا ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوەدا، "شتێكی چاوەڕواننەكراومان لەسەر رووی مەریخ دۆزیەوە كە تەنێكی گەرمی كەشتی پێرسڤێرانسە لەسەر هەسارە سوورەكە جێماوە."


ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو بریقەدارە بەشێكە لە پارچەكانی گەرمی كەشتییەكە كە بۆ كۆنترۆڵكردنی پلەكانی گەرما بەكاردێت.



باسی لەوەشكردووە، تەنەكە نزیكەی دوو كیلۆمەتر لە خاڵی نیشتنەوەی كەشتی پێرسڤێرانس دۆزراوەتەوە و دەشڵێت، تەنەكە بە هۆی باوە لە كەشتییەكە دوور كەوتووەتەوە و لەنێوان ئەو دوو گاشە بەردەدا وەستاوەتەوە..

 

ئاژانسی ناسا لەڕێگەی وێنە و كەشتییەئاسمانییەكانییەوە، بە ووردی چاودێری هەسارە سوورە زەبەلاحەكە دەكات و بەوپێیەی كە هەندێك سروشت و هەڵكەوتەی لە زەوییەوە نزیكە، بێووچان لەوە دەگەڕێت كە هەلی ژیان لەسەر ئەو هەسارەیە بدۆزێتەوە.. 

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.