سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

حاجی كاروان دەدرێتە دادگا

23/06/2022


نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر راگەیەندراوێكی لەبارەی قسەكانی حاجی كاروان بڵاوكردەوە كە باسی لەوە كردبوو، لەگەڵ براكەیدا چون و هیچ كەسێك نەچووە بەلایاندا و دەڵێت، "نە خۆی و نە برای نەهاتونەتە نەخۆشخانەكەمان و ئەو قسانە راست نین".

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، دوابەدوای ئەوەی بابەتە كە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوكراوەتەوە و ناوی نەخۆشخانەكەیان زڕێندراوە پەیوەندییان بە حاجی كاروانەوە كردوە لەبارەی ئەو بابەتەوە بۆ دڵنیابون لە راست و دروستی روداوەكە.

باس لەوەشكراوە"حاجی كاروان باسی لەوەكردوە ژنی برایەكی كە دوگیان بووە و نزیكەی سەعاتێك هیچ پزیشكێك نەچۆتە لای نەخۆشەكەی و هیچی بۆ نەكراوە، سەرباری ئەوەش لەلایەن پەرستارێك سوكایەتی پێ كراوە و دواتر پزیشك هاتووە بە لا لوتێكەوە یەك دەرزی بۆ نووسیوە و تەواو".

دەشڵێت، "ئێمە وەك دەستەی كارگێڕی نەخۆشخانەكە بە پشتبەستن بە كامێرای چاودێری نەخۆشخانەكەمان هەڵساین بە لێدانەوەی كامێراكانی چاودێری بۆ دڵنیابون لە روداوەكە".

ئاماژەی بەوەشكردوە"دوای لێكۆڵینەوەكان بۆیان دەركەوتوە، نە حاجی كاروان و نە برای بە هیچ شێوەیەك سەردانی نەخۆشخانەكەیان نەكردوە لەو بەروار و لەو سەعاتە و سەرلەبەری قسەكانی دورن لە راستی".

دەشڵێت، پەیوەندی بە حاجی كاروان كراوەتەوە و راستی روداوەكەی بۆ باسكرا و پێی وترا ئەو لە كامێراكان دەرنەكەوتووە و ئەویش دانی بەوە دانا كە نەخۆشەكە برای نەبووە و خۆشی نەهاتۆتە ناو نەخۆشخانە، بەڵكو بە ئۆتۆمبێلەكەی ئەو نەخۆشەكە و برای نەخۆشكە كە برادەری ئەون تا بەردەرگا گەیەنراون، بۆیە لەلایەن كارگێڕی نەخۆشخانە داوی لێ كرا كە سەردانی نەخۆشخانە بكات یان ئەو كەسە بنێرێ كە سەردانی نەخۆشخانەی كردوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، بۆ رۆژی دواتر كەسێك بە ناوی (ع) وەك هاوەڵی نەخۆشەكە لەگەڵ نەخۆشەكە هاتبوو دوای قسەكردن لەگەڵ كارگێڕی باسی لەوە كرد كە سەعات 8 و 30 خولەكی بەیانی سەردانی نەخۆشخانەی كردوە و لەلایەن پزیشك و پەرستارەكانەوە لە بەشی پێشوازی كاری پێویستی بۆ ئەنجام دراوە و وەك كانولە دانان و دەرزی لێدان و خەواندنی نەخۆشەكە بە نزیكەی 45 خولەك و پێدانی چارەسەری تەواو بە نەخۆشەكە و دواتر رەوانەی بەشی راوێژكاری كراوە.

ئەوەش خراوەتەڕو، دوای بەدواداچونەكان بۆ جاری سێیەم پەیوەندی بە حاجی كاروان كرایەوە و پێی راگەیەنرا كە پۆستەكەی و گلەییەكانی ناڕاستن و لە جێی خۆی نین و پێویست بە رونكردنەوە دەكات بۆ رای گشتی، بەڵام ئەو سوور بوو لەسەر رای خۆی.

دەشڵێت، "بە مافی خۆمانی دەزانین كە داوای یاسایی بەرامبەر بە ناوبراو تۆمار بكەین لە دادگا بۆ وەرگرتنەوەی مافی مادی و مەعنەوی خۆمان كە بووە هۆی لەكەداركردنی نەخۆشخانەكەمان و لەبەرچاو نەگرتنی ئەم هەموو ماندوو بوون و شەو نخونییەی كە پزیشكان و كارمەندان لە پێناو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاوڵاتیان".

ئەمەش لە كاتێكدایە، رۆژی 15ی ئەم مانگە، حاجی كاروان بانگخواز و پەرلەمانتاری پێشوتری پەرلەمانی كوردستان بابەتێكی بڵاوكردەوە و تیایدا باسی لەوەكردبوو، براكەی بردوەتە فریاكەوتنی رزگاری و پێیان وتووە نەخۆش وەرناگرن و دواتر بردویەتییە فریاكەوتنی رۆژئاوا وتویانە دكتۆر نەهاتووە.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.