سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

لە ماوەی 6 مانگدا لە هەرێم 82 ژن بوونەتە قوربانی

23/06/2022


رێكخراوێك ئاماری توندوتیژی خێزانی لە شەش مانگی رابردوی ئەمساڵدا بڵاودەكاتەوە و دەڵێت"لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 82 ژن یان كوژراون یان خۆیان كوشتوە یاخود خۆیان سوتاندوە".

رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان ناسراو بە (ئۆلا) ئامارەكانی توندوتیژی خێزانی و توندوتیژی دژی ژنان بۆ شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە راپۆرتێكدا لەژێر ناونیشانی ”چاودێری جێبەجێكردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی” بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “لە ماوەی شەش مانگی 2022دا رێژەی توندوتیژی دژی ژنان بە بەراورد بە دو ساڵی رابردو بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردوە”.

لە راپۆرتەكەدا كە بەپێی پارێزگاكان و جۆری كوشتن و خۆكوشتنەكان جیاكراوەتەوە زانیارییەكان بەمشێوەیە ریزكراون، لە ئەمساڵدا 31 ژن خۆیان كوشتوە و 22 ژن كوژراون و 29 ژنیش خۆیان سوتاندوە، بەمشێوەیە:

– لە پارێزگای هەولێر 9 ژن خۆیان كوشتوە، 7 ژن كوژراون و 10 ژنیش خۆیان سوتاندوە.

– لە پارێزگای سلێمانی 7 ژن خۆیان كوشتوە، 4 ژن كوژراون و 6 ژنیش خۆیان سوتاندوە.

– لە پارێزگای دهۆك 8 ژن خۆیان كوشتوە، 7 ژن كوژراون و 10 ژنیش خۆیان سوتاندوە.

– لە ئیدارەی گەرمیان 4 ژن خۆیان كوشتوە و سێ ژنیش خۆیان سوتاندوە.

– لە ئیدارەی ڕاپەڕین 3 ژن خۆیان كوشتوە، 3 ژنیش كوژراون.

– لە ئیدارەی سۆران یەك ژن كوژراوە

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.