سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

خودا بە ڕەش سەرناكەوێت

23/06/2022


سەردار مەحمود

نوێژ/ بریتیە لە: ڕامان و پەیوەست بوون بە خوداوە.

عەلی شەریعەتی دەفەرموێت: 
من بە پێڵاوەكانمەوە بە كۆڵانەكاندا ڕێدەكەم بیرم لای خودایە. ئەوانی دی لە مزگەوت و كاتی نوێژدا بیریان لای پێڵاوەكانیانە نەدزرێت.

خودا، نە لە مزگەوتە و نە لە مەككە و مەدینە.

خودا، لە كونجی دڵی باوەڕداراندایە، لە پەڕەی گوڵێكی جوان و لە لەرەی چەهچەهەی بولبوبلێك و ئەشكی گەرمی مناڵێكی بێناز و گەردی دەریایەكی ئارامدایە.

خودا لە دوو توێی ئەو وشانەی مەسیح و موحەمەد و كارل ماركس و مەولانای ڕۆمی سپیونزا و ئیبن عەرەبیدایە. كە پەیامێكیان بۆ بەختەوەری ئینسان پێ یە.

خودا لە ژێر ئەو مێخانەدایە كوتایان بەدەستی مەسیح و خاچەكەیدا.

خۆدا لە ژێر ئەو شمشێرەدا پارچە پارچە دەبوو كاتێك دەست و لاقی حەلاجیان پێ دەبڕییەوە و دواتر كە خوینەكەی دەكەوتە سەر زەوی، یەكی دەگرتەوە و نەقشی (اللە)ی دەنووسی. دەبوەوە بە ئەو گوڵەی كە قەت سیس نابێت و ئەو عەنقایەی كە قەت نامرێت.

خودا لە هەرجێیەكە، جیلوەی جوانی و بانگی حەقی  بە ڕووی بێدادیدا لێ بێت!

خودا/ نە لەكڵێسا و دێرەكانە، نە مزگەوتەكان و نە لە مەككە و مەدینە و نە لە ناو شەمەندەفەر و ترام و میترۆ و پاسێكدایە.

بۆیە/ نوێژ ئەوە نییە، گەر لە ئەو دەقەیەدا نەیكەیت، ئیتر خودا هەڵبسێت و دەفتەرەكەی دابخات.

خودا ئەوەندە چكۆلە نییە، بە بێ بلیت و تكت، بە ڕەش سواری پاسێك ببێت و (خواخوای بێت) جابی نەیەت و پاش غەرامەكردن دایبەزێنێت. بۆ ئەوەی ئەو نوێژەی تۆ بنووسێت!

خودا بە ڕەش سەرناكەوێت.

خودا لە توێی دڵاندایە !

بەڕەش سەركەوتن، مەبەست لەو كەسانەیە، كە نە پارەیانداوە و نە تكت و بلیتیان كڕیوە، بە قاچاخ سواری ترام و قیتار دەبن.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.