سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

مەلا هەڵۆ بۆچی ئەم قسانە دەكات؟!

26/06/2022


كاتێك كەسێك دێت قسە لەسەر زانست دەكات و خۆیشی كەسێكی نازانستییە، وەك مەلا هەڵۆی لێ دێت، هەموو شتەكان پێچەوانە تێدەگات.

زانیاری و زانستی شێوەی زەوی و سوڕانەوەی بەدەوری خۆی و سوڕانەوەی بەدەوری خۆردا، ڕەنگە منداڵانی قۆناغی سەرەتاییش زۆر بەئاسانی بتوانن شەرحی بكەن و لێی تێگەیشتبن، بەڵام مەلایەكی وەك مەلا هەڵۆ، كە شوێنكەوتوویەكی زۆریشی هەیە، بەوشێوەیە باسی دەكات كە لە ڤیدیۆكەدا گوێبیستی دەبن!

لە بابەتەكانی پێشتردا چەندین جار لە ڕووە زانستییەكەوە ئەو بابەتەمان یەكلاكردۆتەوە، بۆیە پێویست ناكات جارێكی تر ئەو باسە درێژە پێ بدەین، بۆیە ئەوەی جێگای پرسیارە، كەسایەتییەكی وەك ئەم مەلایە، بۆچی دێت هەر ماوەیەك جارێك ئەو بابەتە دەوروژێنێت و ئەو قسانە دەكات كە تەواو پێچەوانەی زانست و سەلمێنراوەكانە! دەبێت هۆكار چیبێت؟! 
ئایا، كارێكی ئاساییە كەسێك لە سۆشیال میدیای خۆی بەئاشكرا بانگەشە بۆ بابەتێكی ئاوها دواكەوتووییانە و نازانستییانە بكات؟!
بەشێك لە وتەكانی:
-زەوی تەختە، خڕ نیە
-زەوی ناسوڕێتەوە، جێگیرە، خۆر دەسوڕێتەوە
-زەوی بسوڕێتەوە، هەمومان وەك یاری (سكة الموت) دەشێوێین!
-زەوی و خۆر پەیوەندییان بە شەو و ڕۆژەوە نیە، الله خالقیەتی
-شەو و ڕۆژ و وەرزەكان خۆیان ڕوودەدەن، الله دەیانهێنێت و دەیانبات، پەیوەندییان بە سوڕانەوەی زەوییەوە نیە
-ئەوان دەیانەوێت بڵێن تەنەكان دەجوڵێن، ئەوەش بۆ ئەوەیە لە كاری خوا كەم بكەنەوە!

مەلا (بزازرا حەمەڕەشید) كە بە مەلا هەڵۆ ناسراوە، لە شاری سلێمانی وتاربێژی یەكێك لە مزگەوتەكان بوو، لەبەر نالۆژیكی و توندڕەوی لە وتارەكانیدا، لە پیشەكەی دوورخرایەوە، ئێستا لەڕێگەی سۆشیال میدیاكەیەوە بەردەوامە لەوتاردان.

ڤیدیۆ


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.