سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

سەڵاحەدین بەهائەدین: لابردنی پرۆگرامی پەروەردەی ئیسلامی قبوڵ ناكەین

27/06/2022


سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، دەستبردن بۆ لابردنی پرۆگرامی پەروەردەی ئیسلامی مەترسیدارە و  قبوڵ نەكراوە، دەشڵێت"هیوادارم دەزگا پەیوەندیدارەكان ڕێگەبگرن لەو جۆرە پیلانە نا بەرپرسانە و سەرئێشەیەكی دیكە بۆ كۆمەڵگەكەمان زیاد نەكەن".

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی ئەمینداری یەكگرتو، سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین لە سلێمانی لە دیدارێكدا لەگەڵ بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی و ئەنجومەنی شورا و بەرپرسی دەزگاكانی حزبەكەی كۆبوەتەوە و لە تەوەرێكی كۆبونەوەكەدا لەبارەی دەنگۆی دەستكاریكردنی بەرنامەی خوێندن و لادانی بابەتی پەروەردەی ئیسلامی لە مەنهەجی خوێندندا وتویەتی"دەستبردن بۆ ئەم بابەتە مەترسیدارە لەسەر شوناس و پێناسەی ئاینی گەلەكەمان و قبوڵ نەكراوە و هیوادارم دەزگا پەیوەندیدارەكان ڕێگەبگرن لەو جۆرە پیلانە نا بەرپرسانە و سەرئێشەیەكی دیكە بۆ كۆمەڵگەكەمان زیاد نەكەن".

لە بەرامبەریشدا عەبدولسەلام دۆڵەمەری‌ سەرۆكی‌ لیژنەی‌ پەروەردە و خوێندنی‌ باڵا لە پەرلەمانی‌ كوردستان لە رونكردنەوەیەكدا دەڵێت، بابەتی‌ دەستكاریكردنی وانەی پەروەردەی ئیسلامی و لابردنی، هیچ بنەمایەكی‌ نییە و هەندێك لایەن موزایەدە بەم پرسەوە دەكەن بە ئامانجی سیاسی.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.