سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

تیرۆری سیاسی لە ئیسلامدا

27/06/2022



شەماڵ بارەوانی

بەشی سێیەم


تیرۆری سیاسی لە ئیسلامدا، توێژینەوە و لێكۆڵینەوەیەكه، لە مێژووی تیرۆری سیاسی لە مێژووی ئیسلامدا، سەبارەت بە هەموو ئەو كەسانەی كە لە ناو ئەو مێژووەدا تیرۆركراون.

لە (تیرۆری سیاسی لەئیسلامدا):

بە پشت بەستن بە چەندین كتێب و سەرچاوەی مێژوویی ئیسلامی مێژوو نووسە ئیسلامیەكانی وەكو:

ابن خلكان - وفيات الٲعيان – العسقلاني - الدرر الكاملة، نهج البلاغة، ابن الاثير الكامل في التاريخ، تاريخ الطبري،ابن الجوزي -سيرة عمر عبدالعزيز ، مسعودي، يعقوبي، ابن العماد الحنبلي-شذرات الذهب في أخبار من ذهب، العقد الفريد- ابن عبد ربة،طبقات ابن سعد. البلاذري- أنساب الَاشراف، بن أبي أصيبعة-عيون الانبا‌ء في طبقات الَاطبا‌ء ،ابن عساكر- تهذيب تاريخ دمشق الكبير، الدينوري -الَاخبار الطوال ، ابو يوسف-الخراج، ابو حيان التوحيدي - البصائر والذغائر، ..تاد.

هادی عەلەوی لە شێوەی پانۆرامایەكی مێژوویی تیرۆركردن لە مێژووی ئیسلامی، لە سەردەمی نەبەوی، ڕاشدی، ئەمەوی، عەباسی، لە توركیا تاكو ئیسپانیا، ئەوەی عەرەب دوای ئەوەی بە ناوی (فتوحاتەوە) داگیری دەكەن و ناوی دەنێن (ئەندەلوس) دەخاتەڕوو قسەوباسیان لە بارەوە دەكات.

نووسەر لە بەشی یەكەمی كتێبەیدا بە تیرۆركردنی سیاسی موعارەزە و نەیاران، لە سەردەمی سەرەتای ئیسلامدا دەستپێدەكات، باس لە تیرۆر دەكات لە سەردەمی نەبەویدا، بە پێی سەرچاوە مێژووییەكانی ئیسلامی دەتوانین بڵێین لە سەردەمی نەبەویدا، یانزەجار هەوڵی تیرۆركردن دراوە و لەم یانزەجارەیەش، دە دانەیان سەركەوتوبوون و دانەیەكیشیان شكستی هێناوە(هەوڵی تیرۆركردنی ئەبو سوفیان)پێش موسڵمان بوونی.

تیرۆركردنەكانیش هەمووی بە شێوەیەكی گشتی هەمووی ئاڕاستەی ئەوانەكراوە، كە پێیان دەگوتن: هاوبەشدانەر(مشرك)، یاخود شاعیر و كەسایەتی و سەركردە جوەكان بوون و لە دیارترینیان، لە نموونەی تیرۆركردنی (كەعبی كوڕی ئەشرەف، سەلامی كوڕی ئەبی ئەلحوقیق، عەسمای كچی مەروان، ئوم فرقە، ئەبو عەفەك، خالدی كوڕی سوفیان، قەیسی كوڕی ڕفاعە، ئیبن سونەینە، عەبهەلە- ئەسوەدی عەنسی).

هادی عەلەوی لە «تیرۆری سیاسی لە ئیسلامدا» دواتر و لە بەشی دووەمدا. دێتە سەر تیرۆری سیاسی لە سەردەمی ڕاشدین و چوار جێنشینە (خەلیفە) ڕاشیدینەكەو، باس لە چواركردەی تیرۆری سیاسی دەكات، لەو سەردەمەدا، كە سیانیان لە نێوخۆو بە دەستی موسڵمانان خۆیان و دانەیەكیشان بە دەستی دەرەكی، دوو جێنشین (خەلیفە) و هاوەڵێكی پەیامبەر و سەركردەیەكی شیعی.

نووسەر باس لە تیرۆركردنی (سەعدی كوڕی عوبادە)، كەسایەتیەكی ئەنساری و سەركردەی خەزرەجی نەیاری قوڕەیش و ئەوسیەكان، لەلایان عومەرەوە دەكات، كە بە هۆی هەڵوێستی سەعدەوە لە بارەی خەلافەتەوەو، ناڕەزایەتی و دژایەتی كردنی بۆ بوونی ئەبوو بەكر بە جێنشین (خەلیفە)، سەعد هەرگیز دانی بەو خەلافەتەی ئەبوو بەكردا نەناو بەژداری هیچ یەكێك لەو چاڵاكی و جەنگانەشی نەكرد، كە ئەبو بەكر دوای بوونی بە خەلیفە لە ناوەوە و دەرەوەدا بەرپایكردن، چونكە ئەو (سەعدی كوڕی عوبادە) خۆی بە شایەنی پۆستی جێ نشینی و خەلیفایەتی بۆ پەیامبەر ئیسلام دەزانی.

بۆیە لەو سۆنگەیەوە، دوای شكستی هەوڵەكەی لە بوون بە خەلیفە، ئەو بە گۆشەگیری و دوورە پەرێزی لە ماڵەوە مایەوە. تەنانەت بەژداری نوێژی بە كۆمەڵیشی نەدەكردو لە ماڵەوە، بە تەنها نوێژەكانی ئەنجام دەدا و لە دەرفەتێك دەگەرا، بۆ ئەوەی لە شاری مەدینە بڕوات و ئەو شوێنە جێ بێڵێت، تاكو ئەوكاتەی عەرەكان شامیان، كۆڵۆنی و داگیركرد، سەعد ڕۆیشت لەوێ، لە شاری حۆران ئاكنجی بوو.

عەلەوی لە ڕێگەی كۆمەڵێك سەرچاوەی ئیسلامیەوە باس لەوەدەكات، كە لەساڵی١٤ی كۆچیەوە، عومەر كەسێك ڕادەسپێرێت، تاكو سەعد تیرۆر بكات، چونكو هێشتا ئامادە نییە، بەیعەت و بەڵێن بە خەلیفە بدات و دان بە خەلافەتی خەلیفەی موسڵمانانان دابنێت، ئیتر بەو شێوەیە سەعد تیرۆر دەكرێت!

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.