سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

پێكهاتەی سەر روی مانگ.. سەرچاوەیەك بۆ گۆڕینی دوانۆكسیدی كاربۆن بۆ بەنزین و ئۆكسجین

30/06/2022


زانایان لە زانكۆی نانجین لە چین رایانگەیاند، دوای ئەوەی "كەشتی ئاسمانی گەڕۆكی چینی ژانگ 5" بە كۆمەڵێك پیكهاتوی مانگەوە بەسەركەوتوی گەڕێندرایەوە و ئەنجامدانی توێژینەوەیەكی چڕوپڕ لەسەر پێكهاتوەكانی، دەركەوت پێكهێنەرەكانی دەوڵەمەندە بە ئاسن و تیتانیۆم كە بە هاوكاری تیشكی خۆر دەكرێت دوانۆكسیدی كاربۆن تێكبشكێنن بۆ ئۆكسجین و بەنزین.

لە توێژینەوەیەكی نوێدا زانایان لە زانكۆی نانجین لە هەرێمی نانجین-ی چین رایانگەیاندوە، پێكهێنەرەكانی سەر روی مانگ كارلێككەرێكی باشی تێدایە كە بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر توانای گۆڕینی دوانۆكسیدی كاربۆن (CO2) هەیە  بۆ بەنزین و ئۆكسجین (O2).

ئاماژەیان بەوەشكردوە، پاش ئەوەی "كەشتی ئاسمانی گەڕۆكی چینی ژانگ 5" بە كۆمەڵێك پیكهاتوی مانگەوە بەسەركەوتوی گەڕێندرایەوە سەر زەوی و پاش ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی وردودرشت، دەركەوت پێكهێنەرەكانی مانگ دەوڵەمەندە بە ئاسن و تیتانیۆم كە بە هاوكاری تیشكی خۆر دەكرێت دوانۆكسیدی كاربۆن تێكبشكێنن بۆ ئۆكسجین و بەنزین.

ئاشكراشیانكردوە، دەكرێت پرۆسەی بەتێكشكاندنی هایدرۆكاربۆن بۆ پێكهێنەرەكانی مانگ بكرێت و لە رێگەیەوە كازی میسان بەرهەمبهێنرێت و لەرێی ئەو كازەشەوە پێكهاتوەكانی بەنزین دروستبكرێت و لەگەڵیشدا بە هاوكاری تیشكی خۆیر پێكهاتوی وەك، ئاو و ئۆكسجین لێدروستبكرێت.

لەبارەی توێژینەكەشەوە پرۆفیسۆر یاو، توێژەر و فرۆفیسۆری بەشدار لە توێژینەوەكە رایگەیاند، ئەگەر بیانەوێت بەشێوەیەكی گشتی زیاتر كار لەسەر دۆزینەوەكانی دەرەوەی زەوی بكەین و گەشتە گەردونیەكانیان بەرفراوانتر بكەن ئەوا پێویستە پشتپێبەستنەكان لە پێكهاتوی زەویەوە بۆ پێكهاتوی دەرەوەی زەوی بگۆڕن.

وتیشی، "دەكرێت پڕۆسەی گۆڕینی پێكهاتەی مانگ لە جلەوبەرگە تایبەتییەكانی تایبەت بە  كەشتیوانانی ئاسمان بەكاربهێندرێن یاخود دروستكردنی ئۆكسجین بۆ وێستگە ئاسمانییەكگانی سەر رۆی مانگ و خولگەی زەوی، ئەویش بە هاوكاری تیشكی خۆر".

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.