سۆران سێوكانی
من بەڕێزیان هەمیشە وەک پیاوێکی حەکیم ودنیا دیدە سەیری دەکەم
تەنانەت هەندێک جار وەك شێخ سەیرم دەکرد ئەوگاڵتەی پێدەهات و دەیوت بەخوا موریدێکی لاریت
بەڵام ئەم لێدوانانەی دوایی هەموو پێوەرەکانی لێ تێکدام
بۆیە حەز ئەکەم ئەم چەند پرسیارەی ئاراستە بکەم هیوادارم وەڵامێکم دەست بکەوێت:
١. بەڕێزیان دەڵێن دژایەتیەکی زۆرگەورەی دین دەکرێت لە لایەن یەکێتی وپارتی!
بە پێی قورئان و سونەت و ئیجماعی زانایان هەرچی دژی دین بجوڵێتەوە بەقەول یان فیعل یان تەنەنات ئاماژەش ئەوە کافرەو لە میللەتی ئیسلام دەردەچێت
ئێستا پرسیارەکە ئەمە : ئایا مامۆستای بەڕێز ئێوە یەکێتی و پارتی بەکافر دەزانن؟
لێرەدا بەشێوەیەکی ناڕاستەخۆ پێمان دەڵێیت بەڵێ ئەمانە کافرن و دژایەتی دینی خوادەکەن.
لەبەشێکی دیکەدا دەڵێن ئێمە تەنازولمان لەهەموشتێکی دنیایی کردوە بۆتان بەڵام لەسەر مەسەلەی دین گیانمان بەخت دەکەین
پرسیارەکە ئەمەیە ئایا ئێوە دەتانەوێت ئیعلانی جیهاد بکەن ؟
چونکە گیان بەختکردن لەو کاتانەدا دەبێت
ئاخر هەر بەڕێزتان لە تورکیا ووتتان لە کوردستان کێشەی ئازادیمان نیە
باشە لەئێستادا لەم هەرێمە بچوکەدا دەیان کەناڵی ئاسمانی ولۆکالی ئیسلامی هەن و هەمویان خزمەت بە دین دەکەن
ئیدی دوای ئەوە چی دیکە هەیە بێجگە لە بەکارهێنانی توندو تیژی بۆ بەدیهاتنی خەونەکانت
دوا پرسیارم ئەمەیە : هەر بەراست ئەوانە قسەی بەڕێز ئەمینداری گشتین
یان تەنیا ئستیغلالکردنی قسەی گەرم و گەڕ عاتیفین بۆ ڕاکێشانی سۆزی دینداران بۆ هەڵبژاردنەکان کە نزیکە

لینكی فەیسبوك