پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمینیزمی ڕۆشنگەری سەر بە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر، سی و نۆهەمین دیالۆگی سەكۆی جیاواز بەناونیشانی (رەخنەی ئەدەبی و بیركردنەوەی رەخنەیی) بۆ نوسەر و مامۆستای زانكۆ (د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد) ڕێكدەخات.
كۆڕەكە رۆژی شەممە 30-7-2022 سەعات(5:00)ی دوای نیوەڕۆ لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر بەڕێوەدەچێت.
پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی ڕۆشنگەری، لە وەرزێكی نوێی چالاكییەكانیاندا (بانگەوازی دیالۆگە جیاوازەكان)یان ڕاگەیاندووە، لەو چوارچێوەیەدا بانگهێشتی هەموان دەكات بۆ (سەكۆی جیاوازی)، تەنها پێوەریش دیالۆگی زانستی و ڕەخنەی ئازادە، تۆ دەتوانی جوانیی و جیاوازیەكانت لەم سەكۆیەدا بخەیتەڕوو.