سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

جوو،ئاینە یان نەتەوە؟ژمارەیان چەندە و چ کاریگەریەکیان لەسەر جیھان ھەیە؟

31/08/2022


 

جوو،ئاینە یان نەتەوە؟ژمارەیان چەندە و چ کاریگەریەکیان لەسەر جیھان ھەیە؟

مەریوان نەقشبەندی

بەپێی سەرچاوە مێژوییەکان ،ئاینی جوو وەک گروپێکی نەژادی و ئاینی لەھەزارەی دووەمی پێش میلاد لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لەبەشێکی وڵاتی شامی ئەوکات دەرکەوتون،کەلەئەدەبیاتی خۆیان پێی دەڵێن خاکی پیرۆز یان خاکی ئیسرائیل ،لەسەدەی دووەمی میلادیەوە جووەکان دەستیان بەبڵاوبونەوە بەناوچە جیاوازەکانی جیھان کردوە،بەشێکی زۆر لەجووەکان و بەتایبەتیش عەلمانیەکانیان پێیان وایە جوو نەتەوە و ئاینیشە لەھەمان کاتدا،بەڵام ئەوجووانەی کەئیلتیزاماتی دینیان ھەیە زۆر گرنگی بەلایەنی نەژادی نادەن و زیاتر تەرکیز دەکەنە سەر ئاین و باوەڕدارانی ئاینەکەیان بەھەڵبژێردراوی خوا دەزانن و بەشێکیان کە بە(حرێدیم)ناسراون پابەندیەکی زۆر توندی کلتور و نەریتی ئاینی و بیروباوڕیان ھەیە بەجۆرێک کەنایانەوێ لەگەڵ تەکنەلۆژیا و گۆڕانکاریە زانستیەکانی جیھان مامەڵە بکەن و بەردەوامن لەسەر ژیان و نەریتی کۆنی خۆیان،بەشێکی زۆر لەجووەکان دەڵێن ھەرکەس دەتوانێ ببێتە جوو ئەگەر لەدڵەوە پرەنسیپ و کتێبی تەوراتی قبوڵ بێت و شارەزایی لێوەرگرتبێ،ھەندێکیشیان دەڵێن ھەرکەس دایک و باوک یان یەکێکیان جوو بێت دەکرێ بە جوو تۆمار بکرێت،بەڵام زۆربەی حاخامەکان پێ لەسەر ئەوە دادەگرن کە تەنھا ئەو کەسەی دایکی جوو بێت دەبێتە جوو،زۆر لەحاخامەکان دەڵێن بەپێی شەریعەتی ئاینی و نەریتیان نابێ ئافرەت پلەی ئاینی وەرگرێت و ناتوانێ ببێتە حاخام،بەڵام بەشێکی تر لەجووەکان ئەم بیرۆکەیە رەتدەکەنەوە و دەڵێن ھەر ئافرەتێکی جوو دوای خوێندن و تاقیکردنەوە و تێپەڕاندنی قۆناغەکان دەتوانێ ببێتە حاخام،جووەکان پێشتر روبەڕوی چەندین ھەڵمەتی پاکتاوکردن بونەتەوە کەرەنگە نازیەکانی ئەڵمانیا زۆرترین تاوانیان بەرامبەر جووەکان ئەنجامدابێت لەئەوروپا و پرۆسەی بەدناوی ھۆلۆکۆست کە نزیکەی ٦ ملیۆن جووی ئەوروپا تێدا بوە قوربانی گەورەترین پرۆسەی کۆمەڵکوژیە لەمێژووی جوەکاندا ،ئێستا ژمارەی باوەڕداران یان نەژادی جووەکان لەجیھاندا نزیکەی ١٥ ملیۆن کەس دەبێت و دەبنە دەیەم گەورە ئاینی جیھان،جووەکان تەنھا ٢٪‏ی دانیشتوانی جیھان پێکدێنن بەڵام کاریگەری ئابوری و زانستی و تەکنەلۆژیان لەسەر جیھان ئێجگار لەقەبارەی خۆیان گەورەترە،بەجۆرێک کە ٢٠٪‏ی ھەڵگرانی خەڵاتی نۆبڵ لەجووەکانن،بەپێی ئەو زانیاریانەی کوردانی جوو بڵاوی دەکەنەوە ئێستا ژمارەی کوردە جووەکان لەئیسرائیل و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا لەنێوان ٢٠٠ - ٣٠٠ھەزار کەس دەبن،و لەزۆربەی شارو شارۆچکەکانی ھەرێمدا گەرەکێک یان شوێنێک بەناوی جووەکان ھەیە و شوێنەوارەکانیان ھێشتا ماوەتەوە،گەورەترین گروپی جووەکان لەرۆژھەڵاتێ ناوەڕاست دوای ئیسرائیل لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەژین،لەوڵاتانی عەرەبیشدا تەنھا وڵاتی مەغریب ئاماژەی بەبونی زیاتر لە ٢٥٠٠ جوو لەوڵاتەکەیدا کردوە،لەدوای دروستبونی دەوڵەتی عیراقیشەوە کەسایەتیەکی جوو(ساسۆن حەسقیل) وەزیری دارایی عیراق بوە کەبەبونیادنەری ئابوری عیراق دادەنرێت.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.