سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

دەروێشی بە كڵاو نییە

پێش 3 هەفتە



بورھان محەمەد فەرەج

كۆمەڵێك كۆنە دەروێشی تاقیكراوەی نەزۆك تائێستاش ھەر دەمیان ھەراشە و ئەڵێی نەبایان دیوە و نە بۆران، كە خۆیان بەشێكن لە خولقاندنی كۆیلایەتی لەم ھەرێمدا، تائێستاش بەخۆیان را ئەبینن كە لافی چاكسازی لێبدەن، سەیر لەوەدایە بەكەسیتری رەوا نابینن، وەك ئەوەی  ھەر ئەوان خاوەنی ھەژاران بن و كەسیتر ئەو مافەی نەبێت و تەنیا بۆ ئەوان قۆرخكراوە، تەنانەت بۆ خەڵكانێكیش كە زۆر پێش ئەمان ئاڵای چاكسازیی بەرزكردبێتەوە و قوربانیشی لەو پێناوەدا دابێت.

ئەگەر بێینە سەر مێژووی بزووتنەوەی چاكسازیی بەدرێژای مێژوو ئەوەی دروشمی « ریفۆرم» چاكسازی ھەڵگرتووە، لەھەناوی بزووتنەوەكەی پێش خۆی دروستبووە، بە بزوتنەوەیی گۆڕانیشەوە.

لێرەدا نوكتەیەكم بیر دێتەوە:

كەسێك  ساڵی لەدایك بوون لە كەسێكیتر دەپرسێ ؟
لەوەڵامدا كابرا دەڵێت:  مەوالیدم «١١ی ئازاری- ١٩٥٣»
كابراش ئەڵێ كاكە ئەمە ڕاست نیە، كەی ١٩٥٣ یانزەی ئازار ھەبووە!!

لە لایەكتریشەوە كەسانێك ماوەیەكی كورت حوكمڕان بوون، دەوڵەتی قوڵیان بونیاد دەنا و كۆماری ترسیان دروستدەكرد، كەچی لەبەر ئەوەی بارودۆخێكی فەوزا ئامێز لەم ھەرێمە دروست بووە، خەریكە گورگ خۆیمان لێئەكات بە شوان و خانەخوێ.

یان چەند دونیایەكی سەیرە، خەڵكانێك ھەن لە سەدە تاریكەكاندا دەژین و گومان لەو كەسەی دەكەن كە شیری داونەتێ و نكۆڵی لە بوونی نیوەی كۆمەڵ دەكەن كەچی ئێستا ئەوانیش خۆیان بە فریادرەس دەزانن و خۆڵ بە چاوی سكیولارەكاندا دەكەن !!!

مەعلومی ھەموو لایەكە، ھەموو كەس بۆی ھەیە قسەی خۆی ھەبێت، بەمەرجێك فەزاو  ئازادی ئەویتر نەبەزێنێت.

لەگەڵ ئەوەشدا ناكرێت ھەندێك كەس كڵاوی دەروێشییان كردۆتە سەر وا ئەزانن دەروێشی بە كڵاوە، نازانن دەروێشی لە مێشكدایە، ھەندێك كڵاو .....بە سەری ماڵە گەورەكان تەنیا وا ئەزانن ھەر یەكجار یانزەی ئازار ھەیە و ھەبووە، چیتر لە مێژوودا دووبارە نابێتەوە.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.