سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

درۆ بۆ دابڕان هەڵمەبەستن ..... راگەیەندراوێك لە پلاتفۆڕمی دابڕانەوە

پێش 2 هەفتە


درۆ بۆ دابڕان هەڵمەبەستن

راگەیەندراوێك لە پلاتفۆڕمی دابڕانەوە

 

د.عەبدوللەتیف، كارێكی باشی كرد كە وەڵامی بەڕێز مەلا بەختیاری دایەوە. بەم وەڵامە، قەڵەمە ئازاكانی عەلمانی ‌و مەدەنی، كەوتونەتەوە نوسین. چونكە:

د.لەتیف، ئاشكرا، بەبێ ‌ئەوەی بنەمای هەبێ‌.. بەبێ ‌ئەوەی عەلمانیەت دژی ئاینەكان بێ‌.. بوختان بۆ عەلمانیەكان هەڵدەبەستێ ‌‌و بەمەش زیانی گەورە بە ئاین دەگەیەنێ‌ كە بە ئەقڵی سەلەفیانەی بەرەی ئیسلام ‌و بەرەی مەدەنیەت لێكجیادەكاتەوە.

دوای وەڵامدانەوەی د.لەتیف لەلایەن چەندین نوسەرەوە.. نوسەری تریش بەڕێوەن.. هەلومەرجێكی وای دروستكردووە، لەبری ململانێی فەلسەفیی، بوختان بۆ پلاتفۆرمی دابڕان هەڵبەسترێ‌.. گوایە:

دابڕان، دوای (T.V) روداو، زۆرترین پارە لە بانكی كوردستان مانگانە وەردەگرێ‌.

جارێ‌ لەڕووی ئسوڵیەوە، هەقوایە بانگی كوردستان، وەڵامی ئەم بوختانە بداتەوە.

وەكو "دابڕان"یش، بۆ مێژوو رایدەگەیەنین كەوا:

راستەوخۆو ناڕاستەوخۆ، پلاتفۆرمی دابڕان، ئەوەتەی دامەزراوە، نە لە بانكی كوردستان‌ و نە لە هیچ لایەك، بۆ چالاكیەكانی یەك دینار و یەك دۆلاری، وەرنەگرتووە.

دابڕان.. پێویستی بەوە نییە رۆژێك لە وەهابیەكان ‌و رۆژێك لە پاراستن‌ و رۆژێكش لە زانیاری پارە وەربگرێ‌. هەموو مەسرەفی دابڕان، بە كۆنفرانسەكانیشەوە، بە سپۆنسەر ئەنجامدراوە. دوای ئەوەی موچەی چالاكەكانی دابڕان كە تێكڕا (10) كەسێك بوون، براوە. هەمویان بەڵێنیان داوە خۆبەخش بەردەوام بن. چەندین سەرمایەداری نیشتمانیش ئامادەن سپۆنسەری چالاكیەكانی دابڕان بكەن.

لەكۆتاییشدا دەڵێین: ئەی ئەقڵە چەقبەستووەكان! ئەگەر ئاكاری ململانێی هزر و فەلسەفە و رۆشنگەریتان نییە.. ئەگەر.. لە رۆشنگەری ‌و مەدەنیەت ‌و ژیانی دیموكراسی تێنەگەیشتوون.. گوناحی خۆتانە.. هی دابڕان نییە.. پەنا بردن بۆ بوختان هەڵبەستنیش.. بەشێكە لە سیاسەتی داتاشراوی (تكفیر)كردنتان بەرامبەر هەر روناكبیر و رۆشنگەرێك، كە ئەقڵیەتی چەقبەستووی ئێوەی قبوڵ نییە.

رابەرایەتی
پلاتفۆرمی دابڕان
15/9/2022

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.