سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

مەلا عەلی کەڵەک دیپۆرتی تورکیا دەکرێتەوە

پێش 2 هەفتە


 

مەلا عەلی کەڵەک دیپۆرتی تورکیا دەکرێتەوە

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا بڕیاریانداوە مەلا عەلی کەڵەک لە وڵاتەکەیان دەربکەن و دیپۆرتی تورکیای بکەنەوە.

 

مەلا عەلی کەڵەک تۆمەتبارە بە بڵاوکردنەوەی دیمەنی هاووڵاتیەکی ئەڵمانی و بانگەشەکردن بۆی بە بیانووی ئەوەی چارەسەری بۆ کردووە.
مەلا عەلی ماوەی ساڵێکە لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە و ناوبەناو دیمەنی چارەسەرکردنی دانیشتوانی ئەو وڵاتە بڵاو دەکاتەوە.

 

عەلی کەڵەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ژنەکە جنۆکەی تێدابووە و توانیویەتی لە جەستەی دەریان بکات.
بەپێی زانیارییەکانی ٧رۆژ، مەلا عەلی کەڵەک هەڵگری رەگەزنامەی دۆمۆنیکایە و بەو رەگەزنامەیە خۆی گەیاندووەتە ئەڵمانیا.

 

پێشتریش لە هەرێمی کوردستان بەهۆی بانگەشەکردن بۆ چارەسەرکردن نەخۆش چەند جارێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
مەلا عەلی یەکێک لەو
چارەسەرانەی بەکاری دەهێنا بۆ سەردانیکەرانی میزی حوشتر بوو کە دەنگدانەوەی زۆری دروستکرد.

 

ئێستا مەلا عەلی کەڵەک خۆی بە دکتۆر عەلی کوردستانی ناساندووە.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.