سوهەیب شێخ ئەحمەد
ئەم حزبە ئیسلامیانە خۆشیان نازانن چییان دەوێت.. هیوایەتیان ئەوەیە مەوزوعێکی وەک ئەمانەیان بۆ بێتە پێشەوە .. هاورەگەزبازی .. دەستکاری کتیبی ئایین کرا.. بێ دینێک باسی فڵان سەحابەی کرد.. ژنێکی بێ لەچک چویە ناو مزگەوتەوە.. کچێکیتر بە سناپەکەی بێ ریزی بە ئایین کردووە.. دەیان نمونەی بێ مانای تر..
بۆ ئەوەی خۆیانی پێوە مەشغول بکەن و عەتفی خەڵک بجوڵێنن بۆ خۆیان..
بابە گیان ئێوە بۆ گۆڕینی یەکێتیی و پارتی دروست بوون نەک ئەم شتە بچوکانە کە خەڵک خۆی هوشیارە ئێستا.. ئێوە هەر حزبێکتان سەدان پۆلیس وخانەنشین و بندیوارتان هەیە و پارەکەی لە یەکیتی و پارتی وەردەگرن و دەوامیشیان پێ ناکەن.. کەچی دێن خۆتان سور دەکەنەوە چوار کەس لە شارێکی ملیۆن کەسی هاورەگەزباز دەرچوون و قبوڵی ناکەن..!
ئێوە ئێستاش نیوەتان لە ناو خۆتاندا قسەتان نیە بەیەکەوەو ئیسلامیشن.. نیوەتان خەریکی کوتلە و کوتلەبازین و شان و ملی یەک دەشکێنن و ئیسلامیشین.. نیوەتان موچەی نیوەکەی ترتان دەخۆن و نایدەن چونکە لە کوتلەی خۆتان نیە.. ئیسلامیشین..!
لەو تۆزە حەرەکە و تۆزە کۆمەڵ و تۆزە یەکگرتووەی کەماونەتەوە سەدان کەسیان بە پۆلیس دامەزراون و دەوامەکەیان یاوە بە کرێ.. بۆ نمونە موچەی یەک ملیۆنە ٢٥٠ هەزاری دەدەن بە کەسێکی تر دەوامیان بۆ دەکات و خۆشیان بێ دەوام ٧٥٠ وەردەگرن.. بیرتان نەچێت ئیسلامیشن...!
لێگەڕێن ئەو شتە بچوکانە کاری ئێوە نیە .. ئێوە بە نیاز بوون بەدیلی پارتی و یەکیتی بن و دەسەڵاتی سیاسیی بگۆڕن.. کەچی هاتوون بوون بە ریکخراو و یەکیتی پیاوان و ئامارمان بۆ دەخەنە ڕوو..!
ئەبێت دوعا بکەین خوا بە موسوڵمانتان بزانێ.. زۆرینەتان..!