دڵنیام ئێستا ژینا لەبەردەم عەرشی خودا راوەستاوە
پەچەو و مەقنەعەی لەبەر پێی ئەودا فڕێداوە
پەنجەی شمشاڵی لەناو پرچی زەردی ئاڵۆزكاوە
خوداش لە جوانی بەژن و باڵای سەری سوڕماوە
خودا دەڵێ بە ئەمری كێ ئەم كیژە بۆ ئێرە هێنراوە
خۆ ئەو خونچەیەكەو هێشتا شكۆفەی نەداوە
دەپێم بڵێم جەستەی بەچی وا شین و مۆر كراوە
كێ پەڕەی ناسكی ئەوی بە چەقۆی كول تێكداوە
كامە عەمامە بەسەر فەرمانی مرنی ئەوی داوە
ئێستا بە فەرمانی خودا دەرگای بەهەشتی بۆ واڵا كراوە
ژینا جلی بوكێنی سپی وەكو ناخی خۆی لەبەر كراوە
لەسەر كورسی ئاهەنگی بوكێنی بۆ عەمامە بەسەرێ دانراوە
ئەی خودا بە چ یاسایەك بكوژ و زاوای ژینا هەر یەك پیاوە
پیاوێكی بیكوژێت و حاكمیش هەر هەمان ناوە
كارەساتە ئەو پرچەی لەم دنیا دەركەوتنی حەرام كراوە
لەبەهەشت بەدەستی پیاوانی دینەوە پەرش و بڵاو كراوە
موحەمەد شەریف

لینكی فەیسبوك