سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

بەم زووانە مرۆڤ گیانداری مامۆث زیندوو دەکاتەوە

03/10/2022


 

نوسینی: لوقمان حەوێز


دامەزراوەیەکی زانستی لە تێکساس تا ئەو پەڕی ساڵی 2027 ی داناوە بۆ زیندووکردنەوە و هێنانەوە بوونی گیانداری مامۆث بەڕێگەیەکی زانستی کە نزیکەی 4000 ساڵە لەناوچووە، گیانداری مامۆث شێوەکەی لە فیل دەچێت بەڵام کوڵکدارە و بەپێی بەبەردبووەکان لەنێوان 5 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا تاوەکو پێش 4000 ساڵ ژیاوە و هەبووە لەسەر ڕووی هەسارەکەمان...

 

دامەزراوەی Colossal.Bioscineces کە لە تێکساسە و ساڵی 2021 دامەزراوە ئاشکرای کرد کە ئێستا پڕۆژەی زیندووکردنەوە و هێنانەبوونەوەی گیانداری مامۆثیان لەبەر دەستە و تا ساڵی 2027 بە شێوەیەکی زانستی ئەو کارە دەکەن...

 

بنچینە و نەخشەی ژیان یان بڵێین هەر زیندەوەرێک یان ڕووەکێک لە بەکتریایەکەوە تاوەکو مرۆڤ لە کۆمەڵێک ڕایەڵەی DNA پێک دێت، ئەوانیش لەناو ناوکی خانەی زیندوو بەناو یەکدا پێچراون لەسەر کرۆمۆسۆمەکان، ئێستا مرۆڤ نەخشەسازی تەواوی DNA یەکانی زۆربەی گیاندارانی لەلایە، بۆ نمونە نەخشەسازی تەواوی دی ئێن ئەیەکانی مرۆڤ لە ساڵی 2000 لە ئەمەریکا تەواوکرا و ئەو کاتە لەلایەن سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا بیڵ کلینتۆن ڕاگەیەنرا...

 

بۆ زانیاریتان ئێستا لە ڕێگەی لقێک لە زانستی بایۆلۆژی زانستی جینەتیکی هەنگاوی زۆر گەورە چۆتە پێش، بۆ نمونە بە بوونی نەخشەسازی تەواوی هەموو جینۆمەکانی زیندەوەرێک و بوونی تەواوی ئەو جینۆمانە لەبەر دەست دەتوانرێت ئەو گیاندارە دروست بکرێتەوە یان بهێنرێتەوە بوون ئەگەر نەشمابێت، بێ گومان جارێ هەندێک بەربەستی ئەتیکی و یاسایی هەیە لە سەرانسەری جیهان بۆ نمونە کاتێک باسەکە دێتە سەر مرۆڤ...

 

لە ساڵی 2013 هەندێک خانەی پارێزراوی گیانداری مامۆثی لەناوچوو لە ژێر چینە بەستەڵەکەکانی سایبیریا لە ڕووسیا دۆزرایەوە، لەو خانانە توانرا کۆی جینۆمەکانی ئەو گیاندارە دەربهێنرێت و نەخشەسازی بۆ بکرێت و ئێستا بەردەستی مرۆڤە، بۆیە ئەم کارە لەڕووی زانستی و پڕاکتیکیشەو ئێستا مومکینە، لە ڕاستیدا ئەمە یەکەمجار نیە مرۆڤ ئەوە دەکات، لەساڵی 2003 بۆ یەکەمجار بزنە کێوی pyrenean.ibex کە وێنەکەی لە خوارەوە دانراوە زیندوو کرایەوە بۆ ماوەیەکی کورت، ئێستا تەنیا هەندێک بەربەستی ژینگەیی هەیە لەپێش ئەو کارە بۆ نمونە لەئەگەری زیندووکردنەوەی گیاندارێک کە قڕ بووە و نەماوە و ژینگەی پێویستی نیە بۆ ژیان ئایا هێنانەوەی ئەو گیاندارە بۆ بوون شتێکی ئەتیکی و ئەخلاقیە یان نا..؟

 

دەتوانرێت مامۆث بە سێ ڕێگە بهێنرێتەوە بوون لەبەر ئەوەی تەواوی جینۆمەکانی بەردەستە، ڕێگاکان یەکەم کڵۆن کردن، دووەم لەڕێگەی پیتاندنی دەستکرد چونکە مامۆث لە خێزانی فیلی ئاسیایی نزیکە، هەروەها ڕێگەی gene.editing واتە دەستکاریکردنی جینۆمی فیلی ئاسیایی بۆ نمونە و گۆڕینەوەی بە جینۆمەکانی مامۆث...

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.