سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئەمڕۆ كۆڕی (دیالێكتیكی هیوا: ژن، ژیان، ئازادی) بەڕێوەدەچێت

08/10/2022


پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمینیزمی ڕۆشنگەری سەر بە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر، چل و حەوتهەمین دیالۆگی سەكۆی جیاواز بەناونیشانی (دیالێكتیكی هیوا: ژن، ژیان، ئازادی.. سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی كوردستانە و ئێران) بۆ (مەنسور تەیفوری) وانەبێژی فەلسەفە لە زانكۆی سلێمانی ڕێكدەخات.

كۆڕەكە ئەمڕۆ شەممە (8/10/2022) كاتژمێر (3:30)ی دوای نیوەڕۆ لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر بەڕێوەدەچێت.

پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی ڕۆشنگەری، لە وەرزێكی نوێی چالاكییەكانیاندا (بانگەوازی دیالۆگە جیاوازەكان)یان ڕاگەیاندووە، لەو چوارچێوەیەدا بانگهێشتی هەموان دەكات بۆ (سەكۆی جیاوازی)، تەنها پێوەریش دیالۆگی زانستی و ڕەخنەی ئازادە، تۆ دەتوانی جوانیی و جیاوازیەكانت لەم سەكۆیەدا بخەیتەڕوو.

 

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.