سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

مەلا بەختیار: هەزار بەڵگەم پێیە كە دەیسەلمێنێت عەلمانیەت بۆ دژایەتی دین نییە

10/10/2022


 

تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر خولێكی رۆشنگەریی بۆ گەنجان رێكخست


رۆژی شەممە 8ی تشرینی یەكەم، لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی تۆڕی ناوەندی رۆشنگەری چاودێر، لەهۆڵی شەهید ئازاد هەورامی، خولێكی یەك رۆژەی پەروەردەی رۆشنگەری، بۆ رێكخراوی گەنجانی راپەڕین كرایەوە و لەسێ وانەدا بەوردی تیشك خرایە سەر چەمك و گرنگیەكانی رۆشنگەری و راگەیاندن و كاریگەری لەسەر گۆڕانكارییەكان.

لەسەرەتای خولەكەدا ئەحمەد حەسەن، سەرۆكی رێكخراوی گەنجانی راپەڕین سوپاسی تۆڕی ناوەندی رۆشنگەری چاودێری كرد بۆ سازدان و رێكخستنی ئەم جۆرە خولانە، هیوای بەردەوامی و زیاتر گرنگیدان بەگەنجان خواست.

بەوانەی یەكەمی هاوبیر مەلا بەختیار، بەناونیشانی "سیاسەتی سەردەم و رۆشنگەری لەسەردەمی سۆسیال میدیادا"، دەست بەخولەكە كرا، کە تێیدا ئاماژەی بە چەمك و كاریگەرییەكانی (سیاسەت، رۆشنگەری، سۆشیال میدیا) كرد و رایگەیاند، بەگەڕانەوە بۆ رابردوو، بەراوردكردنی بەسەردەمی ئێستا، ھاوکێشەکان هەموویان گۆڕاون، تەنانەت ژینگەی حزبایەتی گۆڕاوە، ئێستا هەموو تاكێك بەكلیكێك لەسەر مۆبایلەكەی گیرفانی دەتوانێت ئاگاداری رووداوەكانی رۆژ و دنیا بێت.

مەلا بەختیار، لە بەشێکی قسەکانیدا باسی لەوەكرد: رۆشنگەری واتە روناکی لایت دان لەلایەنە تاریکەکانی ئەقڵ و بیرکردنەوە، واتای: تێگەیشتنی نوێ بۆ ژیانی کۆمەڵایەتی و ھۆشیاری مرۆڤ و ئەرکە نوێکان، هیچ ئەزموونێكی دیموكراسی بێ رۆشنگەری سەركەوتوو نەبووە و نابێت، هەرگیز باوڕ بەو قسانەش مەكەن كە گوایە عەلمانیەت دژی ئاینە، نەخێر وانییە لەو وڵاتانەی سیستمی عەلمانیە، دین ئازادە و بەپێچەوانەشەوە ئەوانەی عەلمانی نین، جگە لەیەك دین، ئاینەکانی تر ئازاد نین.
روونیشیكردەوە، لەئەوروپا زیاتر لە 100 ملیۆن موسڵمان هەیە و هەمو دینەكانی دیكەش هەن و هەمووشیان ئازادن و رێز لەیەكتر دەگرن و پێكەوە ژیان هەیە، من هەزار بەڵگەم پێیە كە دەیسەلمێنێت عەلمانیەت بۆ دژایەتی دین نییە و پڕوپاگەندەكان لەوبارەیەوە زۆر دوورن لەراستیەوە". عەلمانیەت تەنها جیاکردنەوەی ئەرکە دونیاییەکانە لە ئەرکە دینیەکان.

دواتر، وانەی دووەم لەلایەن پ.د. هێرش رەسوڵ، بەناونیشانی رۆشنگەری و راگەیاندن پێشكەشكراو تێیدا نیشك خرایە سەر كاریگەریەكانی راگەیاندن بۆ بڵاوكردنەوەی رۆشنگەری، لەو روەوە ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد كە راگەیاندن دەتوانێت ئەركی رۆشنگەرانە بەجێبەهێنێت بۆ ئەوە كۆمەڵ دوربخاتەوە لە دواكەتویی و نەزانی.
وانەی سێیەم لەلایەن مامۆستا بەهمەن تاهیر نەریمان، بەناونیشانی پەیامی پەروەردەی هاوچەرخ و ئاسۆكانی گۆڕانكاری پێشكەشكراو زۆرێك لە لایەنەكانی پەروەردەی هاوچەرخی گرنگەیەكەی، بۆ ئامادەبوان رونكردەوە.

دوای تەواوبونی وانەكان، بڕوانامەی بەشداربون پێشكەش بە بەشداربوانی خولەكە كرا.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.