سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئەو دونیا جوانەش مەشێوێنن

17/10/2022


 

د. كارزان محەمەد

تائێستا د.عەلی قەرەداخیم نەبینیوە فتوای حەرامبوونی هەزاران لەشفرۆشی عەرەب لەکوردستان بدا، بەڵام داکۆکی لەپەچەی عەرەب لە سویسرا دەکات!

هەرکەس ئەوروپا ببینێ، دەزانێ چۆن عەرەب بەسەدان ڕەفتاری دزێو، بوونەتە مایەی ناشرینکردنی پەنابەران. وەکچۆن ئێستا لە کوردستانیش سەیرانگاکانیان بەدیسکۆ و لەشفرۆش پیسکردووە و هیچ کاتێ نەمبیست جەنابیان فتوای حەرامبوونی بدات.

 

قەدەغەکردنی پەچە لە ئەوروپا بەلای دعەلی قەرەداییەوە ڕەگەزپەرستانە، ئەی تەقاندنەوە و کاولکردنی هەزاڕان مزگەوت و تاتەنوێژی شارۆچکە و گوندەکانی کوردستان بەدەستی برا عەرەبە موسوڵمانەکانت لەکاتی ئەنفال چی بوو؟

 

پێنج سەد ڕۆژنامەی جیهانی لەسەر کیمیابارانی هەڵەبجەیان نوسی، تاکە عەرەبێک بەمەلاکانی سعودیەشەوە، لەسەر گەلی کوردی موسوڵمان نەهاتنە دەنگ.
لێگەڕێن..تەنها ئەوروپا داوە وەک تروسکایی مرۆفایەتی، با عەرەب لەوێش هێندە زیاد نەبن بەگروپی تیرۆریستی، وڵاتە جوانەکانی ئەوروپاو ماڵی هەزاڕان پەنابەریش بشێوێنن.

سەرنج: بۆ هەموو مرۆڤێک گرنگە گەشتێ بۆ ئەوروپا بکات و ببینێ مرۆڤایەتی گەیشتۆتە کوێ!.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.