دیلان عومەر
سەرەتای ئەم پرسەدەگەڕێتەوە بۆ مەسیحیە دەمارگیرەكانی سەدەی 17 و 20، ئەوانەی كۆششەكانیان چڕكردبۆوە بۆ سەلماندنی ڕاستییەكی حەرفی ئینجیل، هەروەك زانا (گالیلۆ گالیلی)، ڕووبەڕووی پیاوانی كەنیسە بۆیەوە و ویستی بیسەلمێنێت زەوی خڕە و بەدەوری خۆردا دەسوڕێتەوە،كە پێچەوانەی بیركردنەوەی قەشەكان و مەسیحیەت بوو، دەیانگوت زەوی سەنتەری گەردوونە، ئەمەش بۆ پیاوانی كەنیسە كە خاوەن پارە و جەماوەر بوون هەڕەشەبوو.
بۆیە تۆمەتباریان كرد بە گومڕابوون و دەستدرێژیكردنە سەر پیرۆزیەكانی مەسیحیەت. هەڕەشەیان لێكرد و بەندیان كرد تا ناچاریانكرد واز لەو بیرۆكە شەیتانیانە بهێنێنت بە وتەی خۆیان!!
سەدەی بیستیش، بە مردنی سەرسەختترین لایەنگری تەختی زەوی كۆتایی هات، كە دوو هاوسەری پیربوون و ناوی خۆیان نابوو كەنیسەی پەیمانی خەڵك (The covenant people's church ). ئەویش دوای ئەوەی لەساڵی 1996 سووتێنران و هەموو دۆكۆمێنت و ئەرشیفەكانیشیان لەناو بران.
لەدوای سەدان ساڵ و لەسەدی 21 دا، دووبارە ئەم چەلەحانەیە دووبارە دەبێتەوە بەڵام بەكەمێك گۆڕانكارییەوە، ئەمجارە دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتوونەتە ناو ئەم مەهزەلە خانەیەوە و ئاینی ئیسلامیان پەیوەست بە هاوكێشەكەوە كردووە، وەكو جاران دەپرسن: " ئایا زەوی تەختە ؟ ئایا سەنتەری گەردوونە ؟!. دەستەواژەی تەختی زەوی لە Google trends تا دێت ڕوو لە زیادبوونە.
دەڵێن:
"زەوی تەختە و مرۆڤ نەچووە بۆ سەر مانگ و ڕۆژئاواش فریومان دەدات ئەسڵەن ئەمە پیلانگێڕی ئەمریكا و ئیسڕائیلە و دەستی ماسۆنیەكانی لە پشتە بۆ لەناوبردنی ئاینەكان بەتایبەتی ئیسلام و قورئان...! "
لایەنگرانی تەختی زەوی پێیانوایە :
1- زەوی تەختە و ئێمە لەسەری دەژین..
2- هەموو بەڵگە و وێنەكانی ئاژانسیگەردوونیناساڕەتدەكەنەوە.
3- جەمسەری باكور و باشور تەنها وەهەمێكە. بەڵكو، ئەوەی هەیە چێوەی زەویە كە تنراوە بە دیوارێكی بەستەڵەكی فرە بەرز و كەس نەچۆتە ئەو دیووی !!
4- ناسا پۆلیسی تایبەتی داناوە بۆ پارێزگاری لەو دیوارە بەستەڵەكییە تا كەس نزیك نەبێتەوە و ڕاستی تەختی زەوی بۆ كەس دەر نەكەوێت!
5-خۆر و مانگ دوو هەسارەی گۆیین و لەبەرزی 37 كیلۆمەتر جێگیر بونە ..!
6- خۆرگیران و مانگ گیران بەهۆی هۆكارێكی نادیارەوە ڕوودەدات، زۆرجاریش بەهۆی هەسارەیەكەوەیە پێدەڵێن anti sun and anti moon !!
7- كێشكردن تەنها وەهمە، ئەوەی هەیە تەنها تاودانی زەوییە بۆ سەرەوە بەخێرایی 9.8 مەتر لەسەر چركە دووجا.
8- جی پی ئێس GPS فێڵێكی هەواڵگرییە بۆئەوەی فڕۆكەوانەكان هەست بكەن زەویی خڕە.
٩-هۆكاریخڕیزەویلەفڕۆكەوەبۆئەستووریجامەكەیدەگەڕێتەوە !!!
10- دامەزراوەی فەرمیان هەیە بەناوی The flat earth society ...
بەڵگەیان چییە !!
1- هەمیشە كە تەماشای ئاسۆ دەكەیت ڕێك دەردەكەوێت !!
2- گەر زەوی بەڕاستیی خڕە و بەو خێراییە زۆرە دەخولێتەوە بۆچی ڕووبارەكان بەهەموو ئاراستەكان بڵاوبوونەتەوە ؟ ئایانەدەبووبەئاراستەیسوڕانەوەكەیبێت !
3- ئەگەر زەوی خڕە بۆچی فڕۆكەوانەكان بەردەوام ئاراستەكەیان ئەگۆڕن و بە نزمی ئەفڕن .. دیارە ئەترسن لە زەوی دەرچن و بچنە فەزاوە !!!
4- ئەگەر زەوی خڕە ئەوا پێویست ناكات باڵۆن و فڕۆكەكان خۆیان عەزێت بدەن تەنها با بەشێوەیەكی ستونی بفڕن، شوێنی مەبەست خۆی دێت بۆلایان ..!!!
5- دەڵێن لەبەرئەوەی ئاڵای نەتەوە یەكگرتووەكان وێنەی زەوی تیایە كە تەختە بۆیە ئەمە گەورەترین بەڵگەیە لەسەر تەختی زەوی.
هەشت پرسیار بۆ پووچەڵكردنەوەی بیرۆكەی تەختی زەوی:
1- شێوەی تەختی زەوی لە ژێرەوە چۆنە؟ لە چی پێكهاتووە (چونكە پێكهاتەی مادەكان لە چینێكەوە بۆ چینێكی تر دەگۆڕێت)
2- چۆن وەرزەكانی ساڵ دەگۆڕێن گەر زەوی جێگیرە و خۆر دەجوڵێت ؟
3- هۆكاری جیاوازی كات چییە لە ناوچە جیاوازەكان؟
4- هۆكاری جیاوازی پلەی گەرما چیە بەپێی دووری لە هێڵەكانی یەكسانی ؟
5- چۆن با ئەجوڵێت لە كوێوە دێت و بۆ كوێ ئەڕوات ؟
6- هۆكاری ئاوابوونی خۆر چیە؟
7- ئایا ئەچێتە ئەقڵەوە كە هەموو ئاژانسە ئەوروپی و چینی و ئەمریكی و .... هتد هاوبەش بن لەو پیلانگێڕییە بۆ زیاتر لە ترلیۆنەها دۆلار خەرج كەن بەبێ هوودە بۆئەوەی دژی دین بجەنگن ...؟!! .
8- ئایا چۆن دەچێتە ئەقڵەوە هەموو ئەستێرە و هەسارەكان شێوە خڕ و گۆیی بن بەڵام زەوی تەخت بێت؟
بەڵام، بۆچی ئەوان لەو باوەڕەدان تووشی پیلانگێڕی بوونەتەوە و پێیانوایە كەسانێك هەن هەڵیان دەخەڵەتێنن ؟
دكتۆر جەمال فرویز كە مامۆستایە لە پزیشكی دەروونی دەڵێت ئەوان هەست بە كەمی و بێدەسەڵاتی دەكەن بەهۆی درەنگ پێشكەوتنی زانست لە ناوییان.
هەروەها دەڵێت لەبەرئەوەی جیهانی ئیسلامی ماوەیەك حوكمی جیهانیان كردووە و پاشان دەسەڵاتیان نەماوە و وڵاتەكانیان لەلایەن زلهێزەكانەوە داگیركراوە وایكردووە ئەم جۆرە هەست و بیركردنەوەیە بەسەریاندا زاڵبێت.بەڵام چیتر زانست ملكەچ ناكات بۆ ئاینەكان و بەردەوام دەبێت لە هەڵماڵینی ڕاستیەكان و لەناوبردنی وەهم و خورافاتەكان.
- ئایا ئاین نەبۆتە بەربەست لە پێشكەوتنی زانست لە وڵاتە دواكەوتووەكان؟
- بۆچی ئەگەر زانست شتێك بدۆزێتەوە لەگەڵ ئاین یەكی گرتەوە ئەوا باوەڕی پێدەكەن و هەر شتێكیش پێچەوانەی ئاین بوو ڕەتی دەكەنەوە ؟