سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

فنلەندا دەرگای مزگەوتەکەی داخست

24/10/2022


 

فنلەندا دەرگای مزگەوتەکەی داخست

فەرید دڵشاد

شارۆچکەیەکی بچوکی ھێمن لە فنلەندا، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی چوار سەد ھەزار کەس بوو. ھەر ھەموویان لەسەر ئاینی مەسیحی بوون، تەنیا ژمارەیەکی کەمیان جولەکە بوون. لەو شارۆچکەیەدا ٥ کەنیسە و یەک پەرستگای جولەکە ھەبوون. ھەموویان بێ بوونی ھیچ کێشەیەک و بە ئازادی بەیەکەوە دەژیان.

 

ئەوەی سەیرە ساڵی ٢٠١٦ حکومەتی فنلەندا دوو ھەزار عەرەبی موسڵمانی سوریای وەکو پەنا ھەندە ڕەوانەی ئەو شارۆچکەیە کرد، ئەنجومەنی شارەوانی بۆ ڕێزگرتن لە ئاین و کەسایەتی ئەو میوانانە بڕیاریدا یەکێک لەو پێنج کەنیسانە بگۆڕێت بۆ مزگەوت.

 

بۆیە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی شارۆچکەکە بە مەسیحی و جولەکە و موسڵمان خەریکی گۆڕینی ئەو کەنیسەیە بوون تاکو ھەمو پێداویستییەکانی مزگەوتەکەیان دابینکرد.

دوای تەواو بوونی مزگەوتەکە بڕیاریاندا یەکەمین ھەینی ساڵی نوێ یەکەمین نوێژ لەو مزگەوتەدا بکرێت.بەڵام ئەوی سەیر بوو دوو ھەزار موسڵمانی عەرەب لەناو خۆیاندا بوون بە ٥ گروپی جیاواز لەسەر دەستنیشانکردنی ئیمام و وتاربێژی مزگەوتەکە.

بەھۆی ئەوەی ھەر گروپەیان سەر بە حزبێکی سیاسی دیاریکراو بوون بۆیە نەیانتوانی لەناوخۆیاندا ڕێکبکەون.

لە ڕۆژی ھەینی و کاتی کردنەوەی مزگەوتەکە شەڕو ئاژاوە لەنێوان پێنج گروپەکە دەستیپێکرد. دواتر ئەنجومەنی شارەوانی شارۆچکەکەی فنلەندا کۆبونەوەیەکی بەپەلەی سازکرد و بڕیاریاندا تاکاتێکی نادیار مزگەوتەکە دابخەن.


نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.