سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

نا بۆ ڕق

پێش 4 هەفتە


جەواد حەیدەری

مەنسوری حەلاج دەڵێ: ئەوانەی كە وەسفی خوا دەكەن خوایان نەناسیوە و ئەوانەی خوایان ناسیوە وەسفی ناكەن.

بەشێ لە موسڵمانەكان بە هەموو شتێ ناڕەحەتەن. ئەرێ نەبڕایەوە؟ موسڵمان ڕقی لە گۆرانییە. ڕقی لە نەورۆزە. ڕقی لە شایی و ڕەش بەڵەكە. ڕقی لە سەیران و سەمایە. ڕقی لە پەیكەر و وێنەیە. ڕقی لە پێكەنینە. ڕقیان لە قسەی خۆشە. ڕقی لە مەی و خواردنەوەیە. ڕقی لە جگەرەیە. ڕقی لە سووراو سپیاوە، ڕقی لە شیعرە. ڕقی لە مۆسیقایە. ڕقی لە جوولەكەیە، لە مەسیحییە، لە شیعەیە، لە بەهاییە، لە فڵان و فیسارە. ڕقی لە هەزار و یەك شتە. ئەرێ ئەم هەموو ڕق و نەفرەتە بۆ؟ ئەرێ خۆ خوا دونیای بۆ ئێوە دروست نەكردووە. تۆ تەنها بەرپرسی لە خۆت، بۆت نییە دەست لە كاروبای من وەربدەی. من نوێژ دەكەم یان نایكەم، بەڕۆژوو دەبم یان نا بم كەی كێشەی تۆیە؟ نە من دێمە قەبری تۆوە و نە تۆش دەیتە گۆڕی منەوە. لەسەر منیش لە تۆ نادەن و لەسەر تۆش كاریان بە من نەداوە. هەر كەس بەرپرسە لەخۆی. تكایە ئەدی ئەوەندە لە شتی من و كەسانی وەك من هەڵمەدەنێ. ئەوەندە هەست و شعوری بەرامبەرەكانت بریندار مەكەن. كەستان نوێنەری و پارێزەری خوا نین. خوا پێویستی بە وتەبێژ و نوێنەر و كوێخا و گزیر و وەزیر نییە. پێغەمبەری ئیسلام دەڵێ: موسڵمان ئەو كەسەیە خەڵك لە دەست و زمانی ئەو لە ئامان دابن، زۆر جار من لە دەست و زمانی كەسانی موسڵمان لە ئامان دا نیم. كاكە من هەرچی بم ئەوەیە و بۆ خۆمە. ئەدی بە تۆ چی؟ هەر وەختایەك من دەستم لە كاروباری تۆ وەردا، قسەم لەسەر كردار و ڕەفتار و گوفتاری تۆ كرد توش قسە بكە، ئەگینا تكایە بێدەنگ بە بێدەنگ.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.