سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئەم كوڕەی تۆ ئامۆژگاری لەگوێ ناگرێت فەرموو خوات لەگەڵ

پێش 4 هەفتە


د. عەلی شەریعەتی دەگێڕێتەوە: مناڵ بوم دایكم بردمی بۆ لای مەلایەك بۆ ئەوەی ئامۆژگاریم بكات بەوەی نوێژ بكەم و رۆژو بگرم.

چوینە ماڵی مەلاكەوە كە خانویەكی گەورە بوو، باخچەیەكی گەورە و فراوانی تیا بوو، مەلاكەش لەژێر سێبەری یەكێك لە درەختەكان دانیشتبوو.

بەرامبەر بە مەلاكە دانیشتین و دایكم داوای لێكرد ئامۆژگاریم بكات بۆ ئەوەی نوێژ بكەم و بەرۆژوو بم.

مەلاكە روی كردە من و وتی: كوڕم پێویستە نوێژ و رۆژوی خۆت بەجێ بهێنی تا خوای گەورە بتخاتە بەهەشت و ماڵێكی گەورەترت لەم ماڵە پێ ببەخشێت.

منیش بە مەلاكەم وت: مامۆستا بەڵێن بێت نوێژ بكەم و رۆژوەكەم بگرم بە مەرجێك ئەم خانوەی خۆتم بەیتێ و منیش لە بەهەشت هەرچیم پێ درا بە گەردن ئازادی دەیدەم بە تۆ.

مەلاكە توڕە بوو روی كردە دایكم و وتی: ئەم كوڕەی تۆ ئامۆژگاری لەگوێ ناگرێت فەرموو خوات لەگەڵ

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.