سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

مێژووی پڕ لە درۆ

پێش 4 هەفتە


دكتۆر محەمەد شەحرور 
مێژوونوس و لێكۆڵەرو نووسەری گەورەی عەرەب 
وەرگێڕانی: عەتا شەمێرانی


لە قوتابخانە فێریان كردویت كە تۆ ڕەچەڵەكت پیرۆزە، خوێنی پیرۆز لەناو دەمارەكانی لەشتایە، فێریان كردوویت كە تۆ لە ڕەچەڵەكی عەرەبێكی موسوڵمانیت (پێشینەكان..باوباپیرانت) كەسانی مەردو خەڵكانی لێهاتوو و سەركردەی شارستانیەت و سەرداری جیهان بوون. دەی قوربان درۆیان لەگەڵ كردویت، زانیارییەكە ڕاست نەبووەو ڕاست نیە.

لە ڕاستیدا باپیرانتان جگە لە دزو چەتەو ڕێگر شتێكی تـر نەبوون، ئەوان دروشمی ئایینیان هەڵگرتووەو ئەسپەكانیان تاوداوە بەرە و داگیركردنی زەوییە بەپیتەكان و تاڵانكاری و فڕاندن و زەوتكردنی كچ و ژنی جوان، مافەكانی مرۆڤیان پێشێل كردووە، زۆردارو ستەمكارو چەوسێنەرو خوێنڕێژ بوون.

لە ئێستاشدا كە تێیان گەیاندویت گوایە ڕووبەڕووی دوژمنكاری و پیلانگێڕی بویتەوە، دیسان درۆیە. نە پیلانگێڕی لە دژت لە ئارادایەو نە هیچ!!

ئەوەی لە ئارادایە ئەوەیە، جیهان وەئاگا هاتۆتەوە.گێڕاویانیتەتەوە بۆ شوێن و قەبارەی سروشتی خۆت .چیتر بەبیانوی جیهاد لەپێناوی ئاییندا. داگیركاری و تاڵان و بڕی و بەكەنیزەكردنت بۆ ناچێتە سەر, ئێستا خەڵكی پێشكەوتوون و بەهێزترن، چیتر گەڕانەوە بــۆ ڕابوردوو سوودی نیە.

كە دێیت و ڕۆڵی قوربانی و ستەملێكراویش دەبینیت،ئەوەش نەخۆشییەكی ترە دەچێتە سەر نەخۆشیەكانی ترت.تەنها یەك دەرچە لە بەردەمتدا هەیە بۆ ژیان: واز لەپێشینەكانت بێنە، پێشینەكانت شتێك نەبوون جێگەی شانازی بن. هەوڵ بدە بەچەمك و ماناو تێگەیشتن لە جیهانی نوێ و پێشكەوتوو بژی,ٸەو ڕابردووەی لەسەر درۆ هەڵچنراوە، هیچ سوودێك بە تۆ ناگەیەنێت، چاوو گوێت بكەرەوە.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.