سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

توندوتیژی دژ بە ژنان گەیشتۆتە ئاستێكی مەترسیدار

پێش 3 هەفتە



نەسرین كوردە

توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان پرسێكی هەستیارە و پێویستە قسەی لەسەر بكرێت، هەموومان تێروانینی خۆمان هەبێت بەرامبەر بەئازادی و مافی مرۆڤ و كەلتووری توندوتیژی و فەلسەفەی لێبوردەیی. 

لە دروستبوونی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە ژنان باشتر توانیویانە بوونی خۆیان بپارێزن، چونكە مام جەلال پشتوپەنای ژنان بووە، ئێستاش خۆشبەختانە كاك قوباد تاڵەبانی لەسەر خەتە بۆ داكۆكیكردن لە ژنان، ئەمەش جێگەی دەستخۆشییە و سەلماندویەتی كە یەكێتی سۆشیال دیموكراتە.     

توندوتیژی و كوشتنی ژنان لە كۆمەڵگەی ئێمەدا  بۆتە یەكێك لەو دیاردە سلبیانەی كە مەترسی و كاریگەریی خستۆتە سەر شوناس و جیهانبینی نەتەوایەتیمان. 

هۆكاری ئەمەش، زاڵبوونی عەقڵیەتی خێڵەكییە و كەمی ئاستی هۆشیارییە لای تاكەكانی كۆمەڵ و بە كەم زانینی ژنان.   

بە هۆكاری ئابوورییش، تاكو ئێستا ژنانی ئێمە هەر چاویان لەدەستی پیاوە و خۆیان داهاتێكیان نییە، ئەگەر هەشیان بێت زۆرجار پیاو دەستی بەسەردا گرتووە.

 لە كۆمەڵگەی ئێمەدا واباوە كە دەبێت ژن هەرچاوی لەدەستی پیاو بێت.

 لە سیستمی زۆربەی زۆری وڵاتاندا ئەركی بەڕێوەبردنی خێزان لەسەر هەردوو رەگەزە، بەڵام كۆمەڵگەی ئێمە بەشێكی تائێستا ئەوە پەسەند ناكات كە ژن كاربكات و لەو رێگەیەوە داهاتێك بۆ خۆی پەیدا بكات.  

خراپ بەكارهێنانی تەكنۆلۆجیا، ئەمە زۆر بە سەختی هاتە هەرێمەكەی ئێمەوە و كاری پێدەكرێت، چەندین حاڵەتی كوشتن و توندوتیژی لە رێی خراپ بەكارهێنانی مۆبایلەوە سەرچاوەی گرتووە،  هەزمنەكردنی ئەو باهۆزەی تەكنۆلۆژیا و ئامڕازەكانی پەیوەندیكردن، رێگربووە لەوەی لەگەڵ گەشەی فیكری وەریبگرین، نەبوونی یاسایەك كە ژن بپارێزێت، بەشێكی زۆر لە كۆمەڵگەی ئێمە تائێستا عەقڵی خێڵ بەرێوەیدەبات. 

ئەم راستیەش لەهەموو پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكاندا رەنگیداوەتەوە، بۆیە لەهەر كۆمەڵگەیەكدا خێڵ دەسەڵاتی هەبێت یاسا كەمتر دەتوانێت خۆی بسەپێنت. 

بەهۆی نەبوونی سیستمێكی پەروەردەی تازە، تائێستا چاكسازی زانستی نەكراوە لە سیستمی پەروردە و یاسا پلان بۆدانەنراوە، بە ئومێدی ئەوەی پلان و چاكسازی بكرێت لە یاسای توندویژیدا كە گەیشتۆتە ئاستێكی مەترسیدار و خراپ لەسەر دەروونی تاكاكان دەوەستێتەوە. دیاردەیەكی ترسناكە و پێویستە كۆمەڵگەی مەدەنی و رێكخراوەكان و یاسا و ئاسایش لە بەرژەوەندیی گشتی، ئەم دیاردەیە سەركۆنە بكرێت.

ژمارەی تاوانەكانی ئەم چەند مانگە پێمان دەڵێت، دەستی تاوان و تاوانكاری لە كۆمەڵگەی كوردیدا گەیشتۆتە ئاستێكی مەترسیدار، كاتی ئەوە هاتووە هۆشیاریی كۆمەڵایەتی تاك پەرەی پێبدرێت و كۆمەڵگە لە مەترسییەكانی ئەم جۆرە دیاردانە هۆشیاربكرێتەوە، دەبێ بەرپرسان بێدەنگ نەبن، خۆیان لە بەخەمەوە هاتنی ئەم دیاردانە نەشارنەوە، چونكە خزمەتكردن بە كۆمەڵانی خەڵك و بەدواداچوون بۆ كێشە و گرفتەكانییان  هەموان بەرپرسیارین لێی.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.