سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

رۆژی شەممە 26-11-2022 حەوتەمین كۆنفرانسی پلاتفۆرمی دابڕان و پێنجەمین كۆنفرانسی فێمێنیزمی رۆشنگەریی بەڕێوەدەچێت

پێش 2 هەفتە


 

رۆژی شەممە 26-11-2022 حەوتەمین كۆنفرانسی پلاتفۆرمی دابڕان و پێنجەمین كۆنفرانسی فێمێنیزمی رۆشنگەریی بەڕێوەدەچێت.

سەعات 9:30 خولەكی سەرلەبەیانی رۆژی شەممە، بە بەشداری زیاتر لە 20 توێژینەوە و توێژەر، حەوتەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی پلاتفۆرمی دابڕان لەژێر ناونیشانی "ئاین بۆ تاك و دیموكراسی بۆ هەموان" و پێنجەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی فێمینیزمی رۆشنگەری لەژێر ناونیشانی "ژن گەوهەری دیموكراسییە"، دەستپێدەكات كە دوو رۆژ دەخایەنێت.

توێژەرەكان كە لە وڵاتانی عەرەبی و عێراق و وڵاتی ئێرانەوە دێن، بەپێی ستاندارەكانی كۆنفرانسەكانی دابڕان پێشتر توێژینەوەكانیان پێشكەشكردووە و دواتر بەشێكیان قبوڵ كراون.

جگە لە توێژەرەكان كە كەسانی ئەكادیمی و شارەزای بوارەكانی خۆیانن، كەسایەتی رۆشنبیری عەرەب، "عەبدولحسێن شەعبان" بە پانێڵێك بەشداری حەوتەمین كۆنفرانسی پلاتفۆرمی دابڕان دەكات.

پلاتفۆرمی دابڕان كە سەربە تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێرە، ئەمە بۆ ساڵی حەوتەمە لەسەر یەك كۆنفرانسی ساڵانەی خۆی دەبەستێت و تیایدا چەندین توێژینەوە لەبوارەكانی رۆشنگەریی و فیكری و فەلسەفە و ئاینناسی و چەندین بواری تر پێشكەش دەكرێن، فێمینیزمی رۆشنگەرییش لە چوار ساڵی رابردوودا چوار كۆنفرانسی سەركەوتووانەی كردووە و بە توێژینەوەكانی خزمەتێكی زۆری بە جوڵانەوەی فێمینیزمی و پرسەكانی ژنان كردووە.
بەرنامەكانی حەوتەمین كۆنفرانسی پلاتفۆرمی دابڕان و پێنجەمی فێمینیزمی رۆشنگەریی:

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.