له ماوه‌ى دوو رۆژى پڕ له گفتوگۆ و پێشكه‌شكردنى چه‌ندین توێژینه‌وه و بابه‌ت له‌لایه‌ن مامۆستاى زانكۆ و بیرمه‌ند و نوسه‌ر و توێژه‌ر و چالاكوان حەوتەمین کۆنفرانسی پلاتفۆرمی دابڕان و پێنجەمینی فێمینیزمی ڕۆشنگەریی سه‌ركه‌وتوانه كۆتایى به‌كاره‌كانى هێنا.
دوا به‌دواى پێشكه‌شكردنى سه‌رجه‌م بابهتهكان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27/11/2022 به پێشكه‌شكردنى چه‌ندین راسپارده كۆتایى به‌كاره‌كانى كۆنفرانس هات، كه خۆى له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه ده‌بینێته‌وه:
١- بیركردنه‌وه‌ى ره‌خنه‌یى ببێته وانه‌یه‌ك له ناوه‌نده‌كانى خوێندندا بخوێندرێت، ئه‌مه‌ش له رێى كردنه‌وه‌ى خولى راهێنان بۆ مامۆستایان و ئاشناكردنیان به‌م بابه‌ته.
٢- پێشكه‌شكردنى پڕۆژه یاسایه‌ك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى به‌كارهێنانى سیاسیانه‌ى ئاین و رزگاركردنى له قۆرغكاریى سیاسى و ئایدۆلۆژى.
٣- كاركردن بۆ زیندو راگرتنى كۆیادهوهرى پێكهاته ئیتنى و ئایندهكانى هه‌رێم له زه‌مینه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى كوردستاندا.
٤- بایه‌خدان به كلتوورى ماددى و مه‌عنه‌وى خه‌ڵكى كوردستان له نێوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانى كوردستان.
٥- پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك له پسپۆرانى میدیایى نوێ، تا له رێیانه‌وه بتوانرێت پێداچ وونهوه به ناوهڕۆك و كار و پیشه‌ى میدیاى ئه‌لكترۆنى بكه‌نه‌وه، هه‌موو ئه‌و چه‌مك و ده‌سته‌واژانه‌ى هه‌ڵگرى واتاى توندوتیژین دژ به ژنان وه‌لا بنرێن.
٦- بزوتنه‌وه‌ى ژنان وه‌كو گه‌وهه‌رى بزوتنه‌وه‌ى دیموكراسى بكرێته به‌شێكى ستراتیژى به‌دیهێنانى دیموكراسى راسته‌قینه.
٧- میدیاى كوردستانى به‌رپرسانه پرسى جیاكارى جێنده‌رى بكاته بابه‌تى قسه له‌سه‌ركردن و به‌ره‌نگارى ئه‌م پرسه فره هه‌سته‌وه‌ره ببێته‌وه.
٨- پێشنیازى پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ رێگرتن له‌و په‌یج و ئه‌كاونته ساخاتنهى سوكایه‌تى به مرۆڤ ده‌كه‌ن و دانانى سزا بۆ تۆمه‌تباران.