سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

كۆڕی (رەنگدانەوەی روانگەی ئابووری لە بونیادی میدیای نوێدا) بەڕێوەدەچێت

09/12/2022


پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمینیزمی ڕۆشنگەری سەر بە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر، پەنجا و چوارهەمین دیالۆگی سەكۆی جیاواز بەناونیشانی (رەنگدانەوەی روانگەی ئابووری لە بونیادی میدیای نوێدا) بۆ توێژەر و مامۆستای زانكۆ (كاروان عەبدوڵا هەورامی) ڕێكدەخات.

كۆڕەكە رۆژی شەممە (10/12/2022) كاتژمێر (3:30)ی دوای نیوەڕۆ لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر بەڕێوەدەچێت.

پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی ڕۆشنگەری، لە وەرزێكی نوێی چالاكییەكانیاندا (بانگەوازی دیالۆگە جیاوازەكان)یان ڕاگەیاندووە، لەو چوارچێوەیەدا بانگهێشتی هەموان دەكات بۆ (سەكۆی جیاوازی)، تەنها پێوەریش دیالۆگی زانستی و ڕەخنەی ئازادە، تۆ دەتوانی جوانیی و جیاوازیەكانت لەم سەكۆیەدا بخەیتەڕوو.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.