سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئێمە یەك خودامان نییە!

09/12/2022



ئەحمەدی مەلا

كاتێك دەوڵەتی ئیسرائیل، منداڵێكی فەڵەستینی، یا لا دیوارێك دەڕوخێنێ، ئیسلامێك هەیە، خۆی بە خاوەنی ئەم كێشەیە دەزانێ و بە ناوی خوداكەیەوە سەركۆنەی ئەم كردەوەیە دەكات، رای گشتی دەجولێنێ، مینبەر و مزگەوتەكان دەكەن بە مەیدانی ئەم شەڕە...هەر هەمان بەرە، كاتێك دەبینێ سەربازێكی ئەمەریكی، ئەفغانییەك دەكوژێ، هەمان بەرە قیت دەبێتەوە و دەیكات بە هەمان بەزم و هەمان خودا دەیانبزوێنێت...بەڵام كاتێك، ئەردۆگان، مزگەوتێك لە رۆژئاوا وێران دەكات، داری بەسەر بەردەوە ناهێڵێت، خوداكەی ئەوان هەمان رۆڵ نابینێت، هەمان بەرە، بە هەمان جۆش و خرۆشەوە مینبەر و بڵندگۆكان كاس ناكەن، تەنانەت لەژێر لێویشەوە باسی ناكەن...

بۆچی لادیوارێكی فەڵەستین جۆرە موسڵمانێك دەهێنێتەوە قسە، بەڵام بەرامبەر بە كردەوەیەكی قێزەونتر، سەر بە هەمان بابەت، كەچی هەمان جۆرە موسڵمان نابزوێنێت!...ئەمە، ئەوە لێكدەداتەوە، كە یەك خودا بوونی نییە، بەڵكو خودا بۆ مەرامی سیاسیی، شەخسیی، بەرەیەكی تایبەتی بەكاردەهێنرێت نەك بۆ عەدالەتێك ئیلاهیی...

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.