سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ژنەكەی سەربڕی و چوو بۆ نوێژی بەیانی

29/12/2022


زۆربەی روداوە نەخوازراوەكانی وڵاتانی عەرەب لە میسر روو دەدەن، ئەمجارە پیاوێكی میسری دوای ئەوەی دەمەبۆڵەی لەگەڵ ژنەكەیدا بووە، لە ملەوە سەری بڕیوەو، زۆر بە ئاساییش چووە بۆ مزگەوت بۆ ئەنجامدانی نوێژی بەیانی.

هاواری دەكرد فریام كەون

پۆلیسی شاری قلیوبیەی میسر لە شەقامی رەشاح لە ناوچەی خسوس تەرمی ژنەكەیان دۆزییەوە و بینیان كە لە ملەوە سەربڕدراوە، دراوسێكانیش بە پۆلیسیان وتوە كە گۆێیان لە دەمەبۆڵەی نێوان ژن و پیاوەكە بووەو ژنەكە هاواری كردوە كە فریای بكەون.

پۆلیس بۆی دەركەوتوە كە پیاوەكە پێش بانگی بەیانی ژنەكە كوژراوەو دواتریش وەك دراوسێكان وتویانە، دەنگەدەنگ نەماوە.

ئەوەی لە دەمی شایتەحاڵەكان وەرگیراوەكە پیاوەكە بینراوە لە ماڵەكەی هاتوەتە دەرەوە و بۆ نوێژی بەیانی بەرەو مزگەوت رۆیشتوە، دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیسیش، هێزەكان چونەتە شوێنی روداوەكە و ژنە تەمەن 38 ساڵەكەیان بە سەربڕدراوی دۆزیوەتەوە كە خەڵتانی خوێن بووە.

داناپێدانانی پیاوەكە 

پۆلیس پیاوەكەی دەستگیركرد، پیاوەكە كرێكاری بیناسازییە و بە چڕكردنەوەی لێكۆڵینەوەكان، دانی بەوەدا نا كە دوای دەمەبۆڵەی نێوانیان، توڕە بوەو ژنەكەی لە ملەوەی سەربڕیوە.

پیاوەكە وتویەتی كە بۆ دۆزینەوەی كار روی لەو شارە كردوەو شوێنەكەی خۆی جێهێشتوە، دۆخی داراییشی زۆر خراپ بوەو هەمیشە لە شەڕدا بوون، ئەو شەوەش ژنەكەی دەمدرێژیی بەرامبەر كردوە بۆیە كار گەیشتوەتە ئەوەی بیكوژێت.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.