شێخ سەروەر بەرزنجی
برادەرانی ئۆپۆزسیۆن ھەمیشە گلەیی ئەوەدەکەن و دەھۆڵی ئەوە دەکەوتن کە لایەنەکانی دەرەوەی وان ڕای ئازاد قبووڵ ناکەن و لە ڕەخنە دەترسن، بەڵام دوای ئەوەی نووسەرێک بابەتێکی لەسایتی چاودێر نووسیوە لەجیاتی ئەوەی بێت ناوی نوسەرەکە بێنێت و ڕووی دەمی بکاتە ئەو ھاتووە کەوتوتە گیانی ھەڤاڵ مەلا بەختیار!!!
ئەوەی مایەی سەر سوڕمانە عەلی حەمە ساڵح خەریکە ھاوشێوەی قەشەکانی سەدەکانی ناوەڕاستی ئەوروپا بلیتی بەھەشت و جەھەنەم دیاری دەکەن و بەھەوەسی خۆی خەڵک کافرو بێ دین دەکەن فڵان بۆ بەھەشت و فڵان بۆ جەھەنەم،؟
ھاتووە باسی ئەوە دەکات ڕێگری کراوە لەوەی ناوی محمد بخرێتە سەر ناوی خزمێکی نزیک ھەڤاڵ بەختیار؟!
لە علی حەمە ساڵح دەپرسین چەن کەس ناویان محمدەو ئاڵودەی دەرمان بوون؟چەن کەس ناویان محمدەو لەسەر دەیان تاوانی جۆراو جۆر لە زیندانەکانن؟چەن کەس ناویان محمدەو ١٨٠ پلە پێچەوانەی کارو کردەوەکانی پێغەمبەری ئیسلامن(د.خ)؟
لە علی حەمە ساڵح دەپرسین چەن کەس ناویان علیەو ھیچ ئەتواریان بە ئیمامی علی ناچێت؟!
چەن کەس ناویان علیەو دەیان سیفەتی دوور لە بنەماکانی ئیسلام دەکەن؟!
بەڵێ دەپرسین کاک علی باسی ئەوەدەکات سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە دزیەو لە قومار سەرفر دەکرێت و دەدزرێت دەیان جار ئەم دەستەواژانە بەکار ھاتوون،ئەگەر ئەم پارە بەقەولی علی حەمە ساڵح ڕاست بێت و مامەڵەی قوماری پێوە کرێت و بکەوێتە نادیەکان ھەر لەداھاتی ئەو قومارخانەو نادیانەش مووچەی علی حەمەساڵح و ھاو ئاوازەکانی دەدرێت، شەوو ڕۆژ بانگەشەی ئەوەدەکەن کە ئەم حکومەت و پەرلەمانە ماوە بەسەرچوون بەڵام خۆی و ھاوئاوازەکانی بەدیار یاری کۆنکان و سەیرکردن و تەحلیل کردنی یاریەکانی مۆندیال مووچەی پەرلەمانتاری وەر دەگرن،
بەڵێ خەڵک ھەقیەتی پرسیار بکە ھەر وەک چۆن شەوێک دەبوونە ھاندەری بەڕازیل کە دەرکران دەبوونە ئەرجەنتین یان دەبوون سعوودی یان فەڕەنسی، حیزبەکەی علی حەمە ساڵح ٧٥٠ ھەزار دەنگدەری ئەم وڵاتەیان ھەڵخەڵەتاندو ھەزاران کەسیان نان بڕاو کرد کوا دەرەنجامی حیزبەکەی علی حەمە ساڵح،؟
کوا کورسیەکانتان (سفر)بۆچی ئەمە ڕوویدا؟
چوونکە لەساڵی ٢٠٠٩ وە علی حەمەساڵح و ھاو ئاوازەکانی تەنیا ھاوار ھاواری میدیایان کردووە،لەولاشەوە بە قای قای پێکەنینەوە لەگەڵ ئاشتی ھەورامی و وەزیرەکانی تر دەر دەکەوتن؟
علی حەمەساڵح و حیزبەکەشی ئیرادەی ٧٥٠ ھەزار کەسیان خستە ژێر گڵ و بۆ دەیان ساڵی ھیوای گۆڕانکاریان لە ھەموو کایەکانی ژیان کۆتایی پێ ھێنا لە دەروونی خەڵکدا.
ئێستا بە چی پێوەرێک علی حەمەساڵح ھاتووە خۆی کردۆتە نوێنەری دینی خوا؟ خەڵک بەدژە دین و دژە خوا دەناسێنێ؟
ئەمە یاری کردنە بە سایکۆلۆژی تاکی کورد ھەر وەک چۆن لەساڵی ٢٠٠٩ بە تاکی کوردیان کرد،
خەمی علی حەمەساڵح دینی خوا نیە بەڵکو سوود وەرگرتنە لەو ڕووداوە گەرمانەی ڕوو دەدەن ڕۆژانە،چوونکە ئەمە سوودی بۆمانەوەی علی حەمەساڵح و داھاتووی ھەیە لەگۆڕەپانی سیاسی کەلەوەیە جارێکی تر لەژێر پەردەی کەسی سەر بەخۆ یان جۆرێکی تر شەداوی بەختی ھەڵداتەوە گۆڕەپانەکە بۆ ئەوەی لەناو بینای پەرلەمانتاری کوردستان یان عێراق وەمێنێت،یان جۆری تر مانەوەی لە ئیدامە دان بەکاری سیاسی،
دەبێ ئەوەمان لەیاد بێ علی حەمەساڵح پەروەردەی حیزبی عیلمانی و کاندیدو پەرلەمانتاری حیزبی عیلمانی بووە نەک ھێزە ئیسلامی و سەلەفیەکان و دینی ئیسلام بەگشتی..
دەمەوێت بە علی حەمەساڵح و ھاوئاوازەکانی بڵێم ئەوە ھەڤاڵ مەلا بەختیار نیە زیانی لە ئیسلام داوە ئەوە ئێوەن لەژێر ناوی بەرگری کردن لەدین و کۆمەڵێ چەمکی کە ھاتوون یاری بەسایکۆلۆژی خەڵک دەکەن..
لە ڕوانگەیەکی تر باسی ئەوە دەکەی کە ھەڤاڵ بەختیار لەترس خەڵک ناوێرێ دژایەتی دین بکە،ئەسڵەن کاک بەختیار قەت نەی وتووە دژایەتی دین دەکەم، جورئەتی کاک بەختیار قورسایەکەی ھەزاران ھێندەی جورئەتی علی حەمە ساڵح و ھاو ئاوازەکانیەتی..
ئەوەی علی حەمەساڵح و حیزبەکەشی بەرھەمیان ھێنا گەورەکردنی زیاتری پارتی بوو لاواز کردنی پێگەی سلێمانی بوو لە ھەرێم کە ئەمڕۆ دەرەنجامەکانی زۆر ڕوون دیارن
حیزبەکەی علی حەمەساڵح جگە لەداھێنانێ شەڕە قسەی میدیاو زیاد کردنی ڕق و کینە لەنێوان خەڵک ھیچ بەرھەمیان نەبوو،
لەکۆتایدا دەڵێین ئەوە خوایە بڕیاری بەھەشت و جەھەنەم دەدات نەک علی حەمەساڵح
سوودەکانی ڕەشکەو دەرەنجامەکانی مۆندیالیش و داھاتووی میسی و کریستیانۆو یاری کردنی لەسعوودیە جێ دەھێڵێن بۆ علی حەمە ساڵح..