سەروەر بەرزنجی
ئەم جارەیان وەک پسپۆڕی مێژوو پەلاماری کاک بەختیاری داوە، جارەکانی تر وەک پسپۆڕی ئاین و وەرزش و کەلتورو سیاسەت و ئابووری و تەندرووستی و فەلەک ناس و ھونەر ..
دیارە ڕەخنەگرتن و مناقەشەکردن و قبووڵ کردنی ڕای جیاواز بنەمایەکی دیاری مێژووی ھەڤاڵ مەلا بەختیارە شەڕکردنی ئەو بۆ قبووڵ کردنی ڕای جیاواز لەسەروی شەڕکردنی ھەموو ئەوانەوە بووە کەلافی کوردایەتی و دیموکڕاسی لێ دەدەن،کاتێک سەرەنجێک لەسەر علی حەمەساڵح ھەبووبێت لەچوارچێوەی ئازادی ڕادەربڕین بووە لەو پێناوەش بەو پەڕی ئازادیەوە ڕێز لەڕای ئەویش گیراوە کە ھەمیشە ڕاکانی ئەو بەئاڕاستەی شکاندن بووە.
بەکار ھێنانی وێنەی باوکی و خۆی لەکاتی نوێژ تەواو ئەو ڕایە دەسەلمێنێ کە علی حەمە ساڵح یاری بەسایکۆلۆژی خەڵک دەکە،ئەگەرنا دەکرا وێنەیەکی ئاسایی بەکار بێنێت
دووای ئەوەی لەڕێوڕەسمی کردنەوەی جامی کەنداو لەعێراق ھەڤاڵ ئەبووبکر دەستی کردە گریان کە لە حیزبەکەی علی حەمەساڵحە،شاعیری کورد قوبادی جەلیل زادە لەسەر ئەو گریانەی ھەڤاڵ ئەبووبکر سەرەنجێکی دەربڕیوە.
ھەڤاڵ مەلا بەختیار لەسەر سەرەنجەکەی بابەتێکی نووسیوە کەکۆمەڵێک ڕاستی تێدا باس کراوە یەکێک لەو سەرەنجانە ئاماژەی بەوە کردووە، کە دووای ھاتنی شەپۆلی سووپای ئیسلام بۆ کوردستان لە چوار چێوەی فراوانبوونی دەسەڵاتی ئیسلام بەرە بەرە عەرەب ھێنرانە ناوچە کوردیەکان لە ھەمان کات ئاماژەی بەوە کردووە کە توریکیش دووای داگیرکاریەکانی تورک ھاتۆتە ناوچەکانی کورد،بەھیچ جۆرێک ھەڤاڵ مەلا بەختیار سووکایەتی نەکردووە بە دین و بە ئیسلامیش و ھیچ بەھایەکی دین.
سەرەنجەکەی ھەڤاڵ مەلا بەختیار لەڕوانگەی کوردبوون و قەزیەی نەتەوەیە کە تەوەو ڕاستەو بەرلەو مێژووە عەرەب بوونیان نەبووە لەناوچە کوردیەکان بەبەراورد بەدووای ئەو مێژووە.
لە ھیچ جێگەیەک ھەڤاڵ مەلا بەختیار ئاماژەی بەوە نەکردووە کە ئیسلام ھۆکاری درووست نەبوونی دەوڵەتی کوردیە.
سەبارەت بەساسانیەکانیش دەیان جۆر ڕای جیاواز ھەیە کە بەشێک لەوانە بەتەواوی ئینکاری لەوە دەکەن کە ساسانیەکان کورد بوون،بەشێکیش لەوانە ئینکاری دەکەن بەڵێ کە ساسانیەکان کوردبوون،بەشێکیش لەوانە دەڵێن تەنیا سەرکردەی ساسانیەکان کورد نەبوون و فارس بوون.
دیارە کورد وەک بەشێک لەوانەی لەژێر دەسەڵاتی ساسانیەکان بوون گرفتاری زوڵمی زۆری ساسانیەکان بوون، بۆیە بەدووای دەرچەیەک داگەڕاون بۆ ڕزگاربوون لەو دەسەڵاتە،دووای ئەوەی سووپای ئیسلام ھێرش دەکەنە سەر ساسانیەکان کوردەکان ئیسلام قبووڵ دەکەن تەنیا لەبەر ئەوەی لەژێر دەسەڵاتی ساسانیەکان ڕزگاریان بێت ھەموو سەرچاوە مێژوویەکان ئاماژە بەوە دەکەن.
دووای ڕووخانی ساسانیەکان ھەوڵی ئەوەدرا کە عەرەب وەک میراتگری ئیسلام لە ھەموو ناوچەکانی ساسانیەکان کەم تازۆر نیشتەجێ کرێت،چوونکە ئەوکاتە ئاقڵیەت وابوو کەتەنیا عەرەب دەتوانێت پارێزگاری لە ئیسلام بکە بەشێوەیەکی ڕاستەقینە.
ھەڤاڵ مەلا بەختیار ئاماژەی بەو ڕاستیە مێژوویە کردووە نەک سووکایەتی بەخواو دین، بەڵام علی حەمەساڵح ھەتووە ئەم دێڕەی بۆ گەرم کردنی میدیاو بەرزکردنەوەی لایک و کۆمێنتی ئەکاونتەکەی زەق کردۆتەوە،بەھۆی ئەم جۆرە لەمامەڵە کردن ھەزاران قسەی نەشیاو ئاڕاستەی کاک بەختیار دەکرێت،کەبەداخەوە ئەم جۆرە لە قسەی نەشیاو و سووکایەتی کردنە لە ھیچ بەھایەکی نەتەوەی کوردو ئیسلام دا نیە.
علی حەمە ساڵح ئامانجی سەرەکی پارێزگاری لەدین نیە لەبابەتێکی تریش ئاماژەمان پێداوە زەق کردنەوەی ئەم جۆرەلەکارکردن لەلایەن علی حەمەساڵح و ھاو پیشەکانی تەنیا بۆ ئەوەیە یاری بەسایکۆلۆژی خەڵک بکەن چوونکە لە ڕێگەی دینەوە ئەم یاری کردنە باشتر دەکرێت.
چوونکە ھەموو ئەو تەوەرانەی علی حەمەساڵح باسی کردوون لە ڕابردوو ھیچ ئەرزشێکیان نەماوە،ئێستا لەڕێگەی زەق کردنەوەی بابەتی دینی شۆیشال میدیاکەی گەرم دەکات.
بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ پۆستەکەی وێنەیەکی خۆی و باوکی لەکاتی نوێژکردن بەکارھێناوە،دەکرا لەجیات ئەو وێنەیە وێنەیەکی ئاسایی خۆی بەکارھێنابا،بەڵام ھەڵبژاردنی ئەو وێنەیە ڕاستی ئەوە دەسەلمێنێ ئەمەی علی حەمە ساڵح دەی کات تەنیا یاری کردنە بە سایکۆلۆژی خەڵک لە ڕێگەی دینەوە.
ھەڤاڵ مەلا بەختیار ئاماژەی بە ھاتن و جێگربوونی تورکیش داوە کە ھەموومان دەزانین لەسەردەمی عوسمانیەکان لەژێر ناوی ئیمپڕاتۆریەکی تورکی ئیسلامی ھیچ ماڵ وێرانیەک نەماوە بەسەری نەیەت.
بەداخەوە ئێمەی کورد نە لەژێر دەسەڵاتی ئەوانەی ناویان لەخۆیان نابوو دەسەڵاتی ئیسلام نە ئەوانەی دژە ئیسلامیش بوون نەگەیشتووین بە مافەکانمان،ھەمیشە بەھۆی پەرتەوازەیمان لەلایەن ھەردووک ڕەوتەکەوە مافەکانمان پێشێل کراوەو سووکایەتیمان پێ کراوە.
کورد لەبەرئەوەی گەلێکی ستەم لێ کراوبووە ھەمیشە بەرگری کردووە لەگەلانی ماف خوراو،نموونەش فەڵەستین
بەڵام ١٨٢ ھەزار کورد ئەنفال کراو ٥٠٠٠ ھەزار ڕۆڵەی کۆرد بەیەک چرکە کیمیا باران کرا،لە ھەموو ئومەی عەرەبی نەھاتن ئەم کارە ئیدانە بکەن...
کاک بەختیار ڕاستی کردووە کە دەڵێ ئێمە ھیچ کاتێ بەشێک نەبووین لە عێراق،ئەمە ڕاستیە کورد لە پلانێکی نێو دەوڵەتی بە ناھەق خراوەتە سەر عەرەب و تورک و فارس کە ھەموویان بەرزکەرەوەی درووشمی ئیسلامن و سەدان و ھەزاران زوڵم و کوشتاریان دەرھەق بە کورد کردووە تەنیا لەبەر ئەوەی کوردبوون کە لە بنەڕەتا ھەڵگری ئاینی ئیسلام بوون و پارێزگاری کورد لە بنەماکانی ئیسلام زۆر باشتربووە لە عەرەب.
دەبێ علی حەمە ساڵح ڕای ئازاد قبووڵ کات و لەسەر ئەوەی ڕەخنەی لێ گیراوە ناکرێت بابەتی دین بکاتە وەسیلەی گەرم کردنی میدیاو ھێنانەکایەی دەیان جۆر دستەواژەی قسەی نەشیاو لەنێوان خەڵک بەگشتی،سەیری کاردانەوەکانی خەڵک دەکەی قسەی نەشیاو ئاڕاستەی کاک بەختیارو ئەوانەش دەکرێت کە ڕای پێچەوانەی علی حەمە ساڵح دەر دەبڕن، ئەم جۆرە لەکار کردنیش ئاشتی کۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسیەوە.