سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

مەلا بەختیار: دەبێت بە بێ ترس و دور لە توندوتیژی روبەڕوی هەڕەشە و فشاری ئیسلامگەرا توندڕە و و داعشبیرەکان ببینەوە

14/01/2023


 

بازنەکانی پلاتفۆڕمی دابڕان: رێز لە پیرۆزیەکانی خەڵکی کوردستان دەگرین و لەسەر خەباتی عەقڵانی و رۆشنگەریی خۆمان بەردەوام دەبین

 ئەمڕۆ 14/1/2023 بازنەکانی پلاتفۆڕمی دابڕان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام داو تێیدا هەڵسەنگاندنی بۆ کاروبارەکانی رابردوو کردو پلان و بەرنامەی داهاتوشی تاوتوێکرد.
سەرەتای کۆبونەوەکە راپۆرتی بازنەکان لەلایەن د. ماجید خەلیل، سەرپەرشتیاری بازنەکانی دابڕان خوێندرایەوە کە تێیدا کارو چالاکیەکانی ساڵێکی خستەڕوو. هەروەکە جەختی لەوەش کردەوە کە بەردەوام دەبن لەسەر ئەو ستراتیژەی هەر لەسەرەتاوە کاریان لەسەر کردوە ئەویش رێز گرتنە لە پیرۆزیەکانی خەڵکی کوردستان و ئازادیەکان و بەردەوام بونە لەسەر خەباتی رۆشنگەری و عەقڵانی.
دواتر، مەلا بەختیار سەرپەرشتیاری گشتیی پلاتفۆڕمی دابران، وتارێکی پێشکەش کردو تێیدا جارێکی دیکە ستراتیژی پلاتفۆڕمی دابڕانی رونکردەوەو بەربەست و رێگریەکانی بەردەم رۆشنگەرانیشی خستەڕوو.
مەلا بەختیار لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوی تەمەنی پلاتفۆڕمی دابڕان، هێرش و فشاری زۆر لەلایەن ئیسلامگەرا توندڕەوەکان بۆ سەر رۆشنگەران و ئازادیخوازان زۆر بوەو، زۆرترین فشارەکانیش لەناو خەباتی رۆشنگەری بۆ سەر پلاتفۆڕمی دابڕان بوە.
ناوبراو دانی بەو راستەیەدا نا کە لەو ماوەیەدا رۆشنگەران و ئازادیخوازان کەمترخەم بون لە ئاست ئەو هێرشە ناڕەوایانەی ئیسلامیە توندڕەو و داعشبیرەکان کردویانەتە سەر بەرەی رۆشنگەران، بە تایبەتی لەنێو دونیای سۆشیال میدیادا.
مەلا بەختیار جەختی لەوە کردەوە پێویستە کاری هاوبەش و یەکگرتویی لە نێوان رۆشنگەراندا بێتە دی و خەباتەکە هەمەلایەنە بێت بۆ ئەوەی بەهێزتر بین بەرامبەر ئەو هێرش و فشارانەی دەکرێنە سەر سیکۆلار و رۆشنگەر و دیموکراتخوازەکان. بۆ ئەو مەبەستەش بە پێویستی زانی گرنگی و بایەخی زیاتر بە سۆشیال میدیا بدرێت و بخرێتە خزمەتی خەباتی رۆشنگەریەوەو رۆشنگەران و ئازادیخوازانیش لەوێ بەرگریی لە یەکتر بکەن.
هەروەک لەبارەی ستراتیژ و بەرنامەی پلاتفۆڕمی دابڕانیش، جەختی لەوە کردەوە هێرشە ناڕەواکان ئێمەیان رانەکێشا بۆ پەرچەکرداری ناعەقڵانی، بەڵکو لۆژیکمان لەدەست نەداو خەبات دەکەین کە دابڕان دانەبڕین لە بۆچون و نەریتە تەندروستەکانی کۆمەڵ و کار بۆ ئەوە دەکەین کە ئازادیەکان بۆ هەموان بێت و هاوسەنگ بێت.
وتیشی: لەبەرامبەر هێرش و هەڕەشە و جوێنی داعشبیرەکانی ناو سۆشیال میدیا، دەبێت بە بێ ترس روبەڕویان ببینەوە، بەڵام دور لە توندڕەوی. چونکە گۆڕینی عەقڵ پرۆسەیە کودەتا نیە.
دوای تەواوبونی وتارەکەی مەلا بەختیار، نوێنەرانی بازنەکانی پلاتفۆڕمی دابران، بەشداری گفتوگۆی کۆبونەوەکەیان کردو سەرنج و بۆچونەکانی خۆیان خستەڕوو. زۆربەیان هاوڕابون لەسەر بونی ئەو مەترسیە گەورەیەی هێزە ئیسلامگەراکان لەژیانی واقعی و مەجازی کۆمەڵی کوردەواریدا هەیانە، بۆ ئەو مەبەستەش بە پێویستیان زانی هێزە پەرشوبڵاوەکانی رۆشنگەری خەباتی دیموکراسی و کاری پێکەوەیی و هاوبەش ئەنجام بدەن و پێکەوە روبەڕوی ئەوە مەترسیانە ببنەوە.
هاوکات بەشێکی زۆری ئامادەبوانی کۆبونەوەکە، باسیان لەوەکرد کە دەسەڵاتی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەئێستادا پاڵپشتیەکی زۆری ئەو بەرنامە سەلەفی و ئیسلامگەریە دەکەن...

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.