سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

بوختان و وتارە ئاگرینەكانتان بوەستێنن!

پێش 1 هەفتە


محمد سابیر گۆمەشینی
كۆمەڵناس و ڕاوێژكاری خێزانی


واز لەخێزان بینن زیاتر ئاڵۆزی مەكەن

دەبێ ستۆپ بەتۆ و سەدان خەڵكی تری وەك تۆ بكرێ كە خەڵك لەخۆی كێشەی كەم نیە هاتون سواری عاتفەی خەڵك بونە هەر یەكتان بەناوێك دەتانەوێ خێزان و تاك تێك بشكێنن و هەڵبوەشێننەوە بەعزێكتان بەناوی خواو ئایین و بەعزێكی ترتان بەناوی كرانەوە و پێشكەوتن و.....هتد، كە لەڕاستیدا هیچ كامتان ڕاست ناكەن لەگەڵ ئایین و مەبدەئو بیر و پڕۆگرامی خۆتان و كاسبیەكەتان لەسەر ئەو قسانەیە، بۆیە وەختی هاتوە ستۆپ بە هەموان بكرێ چیتر ڕێگە نەدرێ بەناوی ئازادی و مینبەرو دیموكراسی دەست بۆ هەمو شت ببرێ خەریكە وا لەخەڵك دەكەن ببێتە دژی هەمو شت كوردستان بۆتە مەیدانی یەكلاكردنەوەوساغ كردنەوەی فكرو بیرو ئاڕاستە جیاوازو نامۆو نەگونجاوەكان، لێ گەڕێن كاكە والله خەڵك بەو قسانە نایەتە سەر دین و مەزهەبتان و لێ گەڕێن شتەكان ناشیرن مەكەن و زیاتر خەڵك ماندو مەكەن.

لایەنی پەیوەندیداریش ان شاللە قسەتان دەبێت !

كاكە ئەوە بوختانە دەیكەی بە پێنج ملیۆن خێزانی كوردستان، ئاخر بۆ فكرتان هەر لەناو لینگانە و چاوتان بەس لە (....) چاوبرسیینە (دەی منیش تەحەدات دەكەم ڕاست ناكەی و خۆشت بڕوات بەخۆت نیە) جوانترین خێزان تا ئێستا مابێ خێزانی كوردستانیە كە بەهاو ئادابی مابێ!

هەقە پێش هەمو كەس پیاوان و زانایانی ئایینی گەورە و شارەزا و خواناسە ڕاستەقینەكان ڕەددتان بدەنەوە.

ئاخر بێ شەنسی میللەت نەبێ چیە لە ڕەشاد مفتی و ملای گەورە و علادین سجادی و زۆری تر بۆ ئەو جۆرە بەناو مەلا و بانگخوازانە كەس نازانی لەسەر چ دین و مەنهەجێكن!

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.