تاریق محەممەد
جۆرجینا لەسعودیە، ئەو وڵاتە پیرۆزەی موسڵمانانی دنیا كە بەپارەش نەبێ ناهێڵن سەردانی بكرێت، كەچی لە بەیتولمالی موسڵمانان ملیۆنان دۆلار دەبەخشێتە ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا كە بەپێی یاساكانی ئیسلام و سعودیە و هیچ یاسایەكی مەسحیش هاوسەرگیریان نەكردووەو لەوڵاتی موسڵماناندا بەبەرچاوی موفتی ئیسلامەوە خەریكی(زینا)ن بەمجۆرە نمایشی خۆی دەكات.
لەوەگەڕێ...ئەگەر ژنە موسڵمانێك بەو جلوبەرگانەی جۆرجیناوە كە لەسعودیە دەركەوت دەربكەوتایە مەلا هەڵۆ و لەتیف سەلەفی و عومەر سەلەفی و دەیان مەلای توندڕەو وسیاسی ئیسلامی دیكە لەم هەرێمەی خۆماندا چی حەشرێكیان بكردایە و چی جەهەنەمێكیان تاودایە..كەچی دەبینین بۆ ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا قڕوقپیان لێكردوەو نابزوێن.
لەوەشگەڕێ...ئەی سعودیە بۆ ئەم هەموو تیرۆرو تۆقاندن و كەلەپوچییە بۆ ئێمە دەنێرێ كەچی جۆرجینا بۆ خۆی دەبات!!! ئای سعودیە..چۆن گۆشتەكە دەخۆیت و گوشتاوی لەجۆری هەڵۆكان و لەتیفەكان و عومەرەكان بۆ ئێمە دەنێرێ..ماڵت ئاوا نەبێ..!!
