سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ماسۆنی و ئیخوان

27/01/2023



حەمەسەعید حەسەن

(مێژووی ڕەشی جەماعە لەنێوان یەهوودیبوونی حەسەن ئەلبەننا و ماسۆنیبوونی ئیخواندا) كتێبێكە د. یاسر حیلمی ئەلشاعیر نووسیویەتی و ٢٠١٤ لە لەندەن بڵاو بووەتەوە، تێیدا دەڵێت: (حەسەن ئەلبەننا ئەو ڕاستییە بەرجەستە دەكات كە دەزگا ئەمنییەكانی بەریتیانیا، لە چاندنی ئەسپی تەروادە لەناو عەقڵ و دەروونی موسوڵماناندا سەركەوتوو بووە. حەسەن ئەلبەننا لەژێر عەبای ئیسلامدا ناسنامەی یەهوودیبوونی خۆی حەشار داوە، باوكیشی كە یەكێكە لە دامەزرێنەرانی ئیخوان، هەر وای كردووە. بەریتانیا بەهۆی (جووی ماسۆنییەوە) هەموو ئاسانكارییەكی بۆ هەردووكیان كردووە، دەرسی داداون و ئاڕاستەی كردوون ، تا بە ئاسانی جێی خۆیان بكەنەوە.

حەسەن ئەلبەننا بە دروستكردنی شانەیەك دەست پێ دەكات، ناوی دەنێت: ئاكاری كۆمەڵایەتی، بەو ئومێدەی لەڕێیەوە گۆڕانكاری لە ئاكاری كۆمەڵایەتیدا بكات. دواتر هەر لە كەسانی ناو ئەو شانەیە، شانەیەكی دیكە پێك دەهێنێت، ناوی لێ دەنێت: شانەی بەگژداچوونەوەی حەرامەكان. شانەكە لە كەسانی كەتە و بەهێز دروست دەكات، خۆی حەرامەكان دیاری دەكات و هەر لەسەر پێشنیازی خۆیشی لەو كەسانە دەدرێت كە سنووری حەرام دەبەزێنن، جا ئیدی خوێندكار بن، یان مامۆستا! ئەلبەننا هێشتا خوێندكار دەبێت، خۆی بە سەرپەرشتیاری جڤاك دەزانێت، هەر كە ئیخوانیش دادەمەزرێنێت، خۆی دەبێت بە بەرپرسی ڕێكخستنە نهێنییەكەی كە ئەركی تۆقاندن و تیرۆر دەبێت.

ئەلبەننا بە كۆمەكی ئەحمەد ئەلسوككەریی هاوكاری، خۆی دەخزێنێتە نێو یەكێك لە تەریقەتەكانی سۆفیگەرییەوە كە بە حەسافییەكان بەناوبانگ بوو، سوودێكی زۆریان بۆ بەهێزكردنی ئیخوان لێ وەردەگرێت. هەر ئەو سەروەختە پێوەندیی بە كۆمپانیای كەناڵی سویسەوە دەكات كە ئینگلیز و فەرەنسایییەكان بەڕێوەی دەبەن، پارەیەكی وایان لێ وەردەگرێت، بەشی ڕۆنانی مزگەوتێك بكات. بۆ ئەوەی بەردەوامیی هەبێت، ئینگلیز بەخشندانە كۆمەكی ئیخوانی دەكرد. مارك كورتیس كتێبێكی هەیە، ناوی ناوە: (كاروبارە نهێنییەكان: كلكگرێدانی ئینگلیز لەگەڵ ئیسلامی ڕادیكالدا،) دەزگای سێرڤانتس تیل بڵاوی كردووەتەوە، باس لەو ڕۆڵە دەكات، سەفارەتی بەریتانیا لە قاهیرە لە دروستكردن و گەشەكردنی ئیخواندا بینیویەتی. 

درێژەی هەیە

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.