سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

رۆژهەڵاتی عەورەت

27/01/2023



ئەحمەدی مەلا

كاتێك، بەشە چەپێندراوەكەی رۆژهەڵات قسە لەسەر رۆژئاوا دەكات، تەنها وەكو عەورەت دەمی دەكاتەوە، واتە، شارستانییەتی رۆژئاوا، بە لایەن كەم دوای رێنێسانسەوە، واتە، دوای ئەوەی ئیدی رۆژئاوا پرسیاری جیدیی لەسەر بوونی خۆی دەوروژێنێ، لە بواری تیۆلۆژی، دەوڵەتداریی، دەسەڵات، سیاسەت، پەروەردە و سنوور و زمان، لەسەر هەمووییەوە دەروازەی زانست هەنگاوی مەزن دەنێت، بە تایبەت دوای گالیلۆوە. كەچی رۆژهەڵاتی ئێمە بێدەنگە بەرامبەر بە كۆی ئەم دەسكەوت و هەنگاو گەورانەی كە لە بوارە جیاجیاكاندا هاوێشتێتی، دێت تەنها گرفتەكانی عەورەت دەخاتە ژێر باسەوە.

عەلمانییەت دەخاتە خانەی ئیلحادەوە و مرۆڤی مولحیدیش بەوە تاوانبار دەكات كە ئیدی ئەوەی خودا نەناسێت، هەموو شتێكی لێ دەوەشێتەوە، جێندەر تەنها دەخاتە پاڵ هاورەگەزخوازیی و هەڵوەشانەوەی شیرازەی خێزان، كەچی، بەرامبەر كۆی ئەو داهێنانەی كە رۆژئاوا دایدەهێنێ بێدەنگیی هەڵدەبژێرێت. ئەم دیدگا هەڵبژاردەییە دەیخاتە خانەی ئەوەوە كە لە توانایدا نییە كۆی وێنەكە بخوێنێتەوە.

چونكە، هەم عەلمانییەت بەرهەمی مێژوویەكی دوورودرێژە و بەرهەمی ململانێیە ئاینییەكانە، هەم چەمكی جێندەر تەواوكەریی ئەم دنیابینییە كە ناكرێت بە تەنیا بخوێندرێتەوە.

خوێندنەوەی رۆژئاوا تەنها لە كونی ئەو حوجرەیەوە نابینرێت كە ئێمە تیایدا دەژین، بەڵكو دەبێ بێیتە دەرێ تا تەواوی دیمەنەكە ببینرێت.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.