پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمینیزمی ڕۆشنگەری سەر بە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر، شەست و سێیەمین دیالۆگی سەكۆی جیاواز بەناونیشانی (چەپی نوێ) بۆ نووسەر و توێژەر (د.ئەكرەم میهرداد) ڕێكدەخات.
كۆڕەكە رۆژی شەممە (25/2/2023) كاتژمێر (3:30)ی دوای نیوەڕۆ لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر بەڕێوەدەچێت.
پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی ڕۆشنگەری، لە وەرزێكی نوێی چالاكییەكانیاندا (بانگەوازی دیالۆگە جیاوازەكان)یان ڕاگەیاندووە، لەو چوارچێوەیەدا بانگهێشتی هەموان دەكات بۆ (سەكۆی جیاوازی)، تەنها پێوەریش دیالۆگی زانستی و ڕەخنەی ئازادە، تۆ دەتوانی جوانیی و جیاوازیەكانت لەم سەكۆیەدا بخەیتەڕوو.