حوسێن عەلی شەریف
لە سوچێكی نادیاری هەر شارێكی عەرەبنشنینی عێراقدا، ئەگەر كەسێك قسەیەكی زبر بەرانبەر كوردێك بكات، ئەوە نوخبەی بەناو هەڵگری دروشمی كوردایەتی ئەیكەن بە باس و خواسی ڕۆژ و نەفرەتبارانی تەواوی عەرەب ئەكەن!
ئەڵبەتە لە بەرانبەر هەر كردەوەیەكی خراپی دەوڵەتی ئیسلامی ئێرانیشدا ، هەمانشێوە كێرڤی قەومییەتیان بەرزئەبێتەوە و فوو لە جەنگی نێوان هەردوو نەتەوەی كورد و فارس ئەكەن!
ئەڵبەتە كورد وەك نەتەوە هەمیشە بیانووی هەیە كە بەرانبەر سیاسەتی حكومەت و نەتەوە داگیركەرەكانی قسەی ڕەق و زبر بكات، چونكە لە كۆتاییدا ئێمە هەرچی بڵێین و بیكەین ناگات بەوەی كە ئەوان كردویانە بەرانبەرمان، بەڵام ئەوەی سەیرە ئەم نوخبەی كوردایەتییەی فەیسبوك، ئەوەندەی بەرانبەر عەرەب و فارس زمانیان تیژە، چارەكی ئەوە بەرانبەر هیچ خراپەكارییەكی تورك و توركیا قسەیان نییە!
ئەڵبەتە ئەگەر ئێمە دوژمنەكانمان خراپ و خراپتر و خراپترین پۆلێنبكەین، ئەوە گومانی نییە تورك وەك حكومەت و وەك نەتەوەش لە سەروی خراپترینەكانەوەن بەرانبەر كورد!
لانی كەم عەرەب و فارس وەك نەتەوە نەك وەك حكومەت زۆرینەیان ناكەونە دژایەتی میلەتی كورد و كورد لە ناو جەرگەی شارە عەرەبنشینەكاندا كەس لە گوڵێ كاڵتری پێ ناڵێت، بەڵام نەك كوردی باكور، بگرە تەواوی كوردی سەر ئەم زەمینە لەلای تورك جگە لە دوژمنێك هیچی تر نییە!
ئەوكاتەی كە حكومەت لە ئەنقەرە دژی كورد ئەكەوێتە جەنگ، ئەبینی هەڵوێستی هونەرمەندێكی هەست ناسك كە گۆرانی بۆ پەپولە ئەچڕێت لە كارمەندێكی چنگ بەخوێنی دەزگای میت خراپترە.
هەمیشە مامۆستایەكی تورك، زمانی بەرانبەر كورد لە زمانی جەنەڕاڵێكی سەربازی پیس ترە..
نویژخوێنێكی تورك و سەماكەرێكی تورك هەمان بیروبۆچونیان هەیە لەسەر مەسەلەی كورد.
لەشفرۆشێكی تورك و مەلایەكی تورك لە دژایەتی كورددا هیچ جیاوازیەكیان نیە.
حیزبێكی ئیسلامی و حیزبێكی عەلمانی و حیزبێكی كۆمۆنیستی توركی، یەك لەیەك دڕندە ترن بەرانبەر كورد.
ئەم میلەتەی كە ناوی توركە بەدەگمەن كەسێكیان تیا ئەدۆزیتەوە كە بەرانبەر كورد هەڵوێستێكی مرۆڤانەیان هەبێت.
وەرزشەوانیان، هونەرمەندیان، كرێكاری پاككەرەوەی سەرجادەشیان لە جەندرمە خراپترن.
كەواتە ئێمە كاتێك ناچار ئەبین لە نێوانی ئەم خراپانەدا دور لەیەكێكیان بگرین، ئەوە بێگومان ئەبێت خراپترینەكە هەڵئەبژێرین.
جەنگی ئێمە لەگەڵ ئەم خراپترینەدا جەنگێكە كە ئیمە مەزڵومین و ئەوان زاڵم، ئێمە حەقین و ئەوان ناحەق.
بوونی سۆز و بیانوو هێنانەوە بۆ خراپەكاری تورك، جائیتر بە هۆكاری سۆزی هاودینی بێت یان سۆزی بەرژەوەندی حیزبایەتی حیزبەكەتبێت، تاوانێكە دەرهەق خودا و ئاین و ئینسانییەت!
تۆ هەرچەند خۆت لە ئاستیاندا بچوك بكەیتەوە هەرگیز ئەوان وەك مرۆڤ سەیرت ناكەن، هاوكارییان پێشكەش بكەیت، ئابورییان بەهێزبكەیت، ببیتە چاوساغیان بۆ لێدانی نەیارەكانیان، لە مینبەر و مزگەوتەكانەوە دۆعای خەیر بۆ سەركەوتنیان بكەیت و بە برای دینی و بە خەلیفە و سوڵتانی موسڵامانیان حساب بكەیت، هیچ سودێكی نییە بۆت و هەر كە زانییان كوردیت تفت تێئەكەن!