عەتا شەمێرانی
لەبەر ئەوەی لە هەولێرەوە بۆ فەلەستین هێڵی ڕاستەوخۆی فڕۆكەوانی نیە، من ئامادەم تكتی Vip هێڵی ئاسمانی ئیماراتیت بۆ دابین بكەم بۆ وڵاتی ئەردەن، لە عەممانی پایتەختیش بۆ هەفتەیەك مۆتێلی پێنج ئەستێرەییت بۆ دابین بكەم، پاشان بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بگوازرێیتەوە بۆ كەرتی غەززە لە فەڵەستین، ئەگەر لەوێ مایت و نەمردیت ئەوە دیسان بەهەمان شێوە ئەتگەڕێنمەوە بۆ هەولێر، خۆ ئەگەر خودا شەهادەتی بەنسیب كردیت و لەوێ شەهید بوویت، بۆ ماوەی ١٠ ساڵ مووچەیەكی مانگانە بۆ خانەوادەكەت دابین ئەكەم، هەرچەندە بڕواناكەم پێویستیان پێی بێ چونكە لە كۆشكێكی گەورەدان و مووچەی خانەنشینی وەزیریش وەردەگرن!!
بەهەرحاڵ بەو پێیەی ماڵی بەڕێزت لە هەولێرە، لەبەردەم دادنووسی هەولێردا بە هەر ١٠ پەنجەكەی دەستم ئەو بەڵێنانەی سەرەوە مۆر ئەكەم.