سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

شـەڕەكانی دوێنێ و پلانەكانی داعش

6 رۆژ پێش ئێستا


غازی فەیسەڵ

سەرەتا سوپاسی دژە تیرۆری عیراق و هاوپەیمانان و یەكەی 70 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەین كە بەوپەڕی تواناوە پشتیوانمانن لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش لە قەرەچوغ.

هەموولایەكتان شەش ساڵە هات و هاوار و داواكارییە چەند بارەییەكانی ئێمەتان لا روونە  لەسەر داعشەكانی چیای قەرەچوغ كە 6 ساڵە داڵدەدراون و نە پەرلەمانی كوردستان و نە كابینەی 8 و 9 یش جورئەتیان نەكرد داعشەكان دەربكەن!

 سنوورەكەمان بە خوێن و بە دەنگ و بە ماڵوێرانی دروستكەری ئەم دوو كابینەیە و باقی كابینەكانی تری هەرێمی كوردستان بوون و لە هەموو  شۆڕشەكاندا باجی گەورە و قورسمان داوە، بەڵام بە هیچ شێوەیەك حكومەت دیفاعیان لێنەكردین و 6 ساڵ  چاوەڕوانی مەرگی ئێمەیان دەكرد وەك گوندەكانی بناری قەرەچوغ مەرگ دارمان كەن، سەدان جووتیارمان ئاوارە و بێ ماڵ و بێ ژیان و گوزەران كراون.

ئەوانیش كۆمپانیاكانیان و بیری نەوت و كارگەی چیمەنتۆكەیان كار بكات چ باكیان بە تیرۆركردنی جووتیاران و چۆڵكردنی گوندەكانە؟

 پشوودرێژیی و خۆڕاگری بەشێك لە جووتیاران و دانیشتوانی ناوچەكەمان كۆتاییهات و چیتر  قسە و بەڵێنەكانی كابینەی 9  لە سنوورەكەمان پشتی پێنابەسترێت.

هەموولایەكتان تێگەیشتن بۆچی شاخی قەرەچوغ  6 ساڵە بۆتە ئارامگا و مەنزڵگای داعش.

قسە زۆرن و بەشێكی ئێوە بیكەن، بەڵام بەڵێن بە خوێنی شەهیدان و خەڵكی نیشتمانپەروەر دەدەین چیتر بە بەڵێن و كات كوشتنی كابینەی نۆ نە باوەڕ دەكەین نە گوێشیان بۆشل دەكەین.
 6 ساڵ ترس و تۆقاندنی جووتیاران و دانیشتوانی ناوچەكەمان و گوندە وێران و چۆڵەكانمان،  ئاخر 6 ساڵە تەنها دوێنێ كارگەی چیمەنتۆكەتان راگیرا كەچی هاوارتان لێهەڵسا، بۆیە ئێمە تەواو بێ ئومێد بووین لە كابینەی نۆ 9 ی تاكڕەوی حكومەتی هەرێم.

 لێرە بەدواوە با داعشە روو رەشەكانیش بزانن،  چیتر دیفاعی شەڕ ناكەین و هێرشەكان بەردەوام دەبن تا یەك داعش لە قەرەچوغ مابێت و بەڵێنمان لە هاوپەیمانان و هێزە عیراقییەكان و یەكەی 70 و وەرگرتووە بەردەوام بین لە هێرشەكانمان بۆ شاخی قەرەچوغ.

دووبارە سوپاسی هەموو ئەو هێز و لایەن و رۆژنامە و كەسانە دەكەین كە ئەگەر بە وشەیەكیش پشتیوانی ئێمەیان كردووە دژی ئەو ناهەقیانەی بەرامبەر ناوچەكەمان دەكرێت.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.