سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

بەپێی دەق نەورۆز لە ڕەمەزان و قوربان جەژنترە

24/03/2023


كوردۆ شابان

ئەگەر پێناسەی جەژن ئەوە بێت كە ساڵانە خەڵك لە ڕۆژێكی دیاریكراودا شادی دەگێڕن (عائد بعود السَّنە)، كەواتە جەژنەكانی ڕەمەزان و قوربان دەگرێتەوە و ڕۆژی جەژنی موسڵمانانن، چونكە پەیامهێن لەجێی دوو ڕۆژی تری جەژن كە عەرەب دەیانگێڕا، ئەم دوو ڕۆژەی بۆ دیاری كردن. ئەمەش بەڵگەكەیە:

عن أنسٍ، قال: قدِم النبيُّ صلَّي اللهُ عليه وسلَّم المدينةَ ولهم يومانِ يَلعَبونَ فيهما، فقال: قدْ أبْدَلكم اللهُ تعالي بهما خيرًا منهما؛ يومَ الفِطرِ والأضحي.

 

لە هیچ دەقێكدا نییە، وشەی جەژن (عید) بۆ ئەو دوو ڕۆژە شادییە ئایینییە بەكار هاتبێت، كەواتە لە ڕووی دەربڕینەوە، جەژن نین.

ئەدی پەیامهێن بە چ ڕۆژێكی گوتووە جەژن؟

پەیامهێنی ئیسلام، تەنیا بە ڕۆژێكی نەتەوەییی عەرەبی گوتووە جەژن كە بریتییە لە "ڕۆژی بیعاس". ڕاستییەكەی ڕۆژێكی نەتەوەییی هەموو عەرەبیش نەبووە، تەنیا بۆ خەڵكی یەسریب (مەدینە) گرینگ بووە كە بریتییە لەو ڕۆژەی دوایین شەڕی نێوان "ئەوس و خەزرەج" كرا.
 
ـ كەواتە پەیامهێن بە ڕۆژێكی گوتووە جەژنی نەتەوەیی كە پێش ئیسلام دروست بووە؟ 
ـ بەڵێ
كەواتە پەیامهێن لەو ڕۆژەدا خۆشی دەربڕیوە؟ 
ـ بەڵێ، پێشی گوتووە ئەمە جەژنی نەتەوەییی ئێمەیە.

ئەمەش بەڵگەكەیە:

عن عائشة، قالت: دخل علي أبو بكر وعندي جاريتان من جواري الأنصار، تغنيان بما تقاولت به الأنصار، يوم بعاث، قالت: وليستا بمغنيتين، فقال أبو بكر: أبمزمور الشيطان في بيت رسول الله صلي الله عليه وسلم؟ وذلك في يوم عيد، فقال رسول الله صلي الله عليه وسلم: يا أبا بكر إن لكل قوم عيدا، وهذا عيدنا.

 

پرسیار لە تۆی بەڕێز:

- ئایا پەیامهێنی ئیسلام، تەنیا ڕۆژی نەتەوەییی عەرەبی پێ جەژنە و ڕۆژی نەتەوەیی میللەتانی تر حەرام دەكات؟ 

ئەگەر بڵێی بەڵێ، كەواتە ئەو پەیامهێنە هی هەموو مرۆڤایەتی نییە، تەنیا و تایبەتە بە عەرەب.

ئایا دەزانیت كاتێك بەناوی ئایینەوە نەورۆز حەرام دەكەیت، بە دەنگ و دەستی خۆت، ئیسلام لە عەرەبدا گچكە دەكەیتەوە؟

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.